|
|
ژماره‌ی سه‌ردان 2743ئه‌م به‌شی ئێمه بناسه له‌م تازه‌كردنه‌وه‌یه‌ی سی فۆر كورده بۆم زیاد كرد و زۆر كه‌س له ساڵانی رابردووی كارماندا پرسیاریان لێ ده‌كرم كه سی فۆر كورد چۆن و كێ به‌رێوه‌ی ده‌بات. بێگومان زۆر جار كه ده‌یان بینین به‌و شێوه‌یه ئه‌یان وت ئێمه وامان زانیوه سی فۆر كورد ده‌زگایه‌كی زۆر گه‌وره‌ی له پشته‌وه‌یه وا به‌و شێوه‌یه‌و به‌و كاته‌ی كه كاری كردوه جێگه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌بوه. پێیان سه‌یر بوو كه من به ته‌نها ئه‌و كاره ئه‌كه‌م، راسته ئاسان نه‌بوو بگره زۆریش كاتی لێ ئه‌گرتم به‌ڵام هه‌میشه دڵم خۆش بوو پێی سی فۆر كورد وه‌كو ئه‌ندامێكی خێزانه‌كه‌م بوو، به هه‌میشه له‌گه‌ڵمان بوو. بۆیه پێم خۆش بوو له‌م تازه‌كردنه‌وه‌یه‌ی سی فۆر كورد كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر شێوه‌ی دروست بونی سی فۆر كورد بنوسم. سه‌ره‌تا بیرۆكه‌ی دروستكردنی سایتێكی خزمه‌تگوزاری ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵی 2002 كه یانه‌یه‌كم دروست كرد له‌گه‌ڵ سایتێك كه تایبه‌ت بوو به لینكی سایته كوردیه‌كان و هه‌مویانم پۆڵین كردبوو به‌ناوی رێبه‌ری سایته كوردیه‌كان و كه ئه‌وكاته جێگه‌ی خۆی كردبۆوه. دوای دابرانێكی زۆر و هه‌وڵدان بۆ فراوان كردنی سایتی رێبه‌ری سایته كوردیه‌كان كه له‌سه‌ر سێرڤه‌رێكی خۆرایی دروستم كردبوو هه‌وڵمدا و به قه‌رزو قۆڵ سی فۆر كورد دروست بكه‌م. سه‌ره‌تا و ئێستاشی پێوه بێت ته‌نها ئامانجێك له دروستكردنی سی فۆر كورد خزمه‌تكردن بوو به‌و توێژه‌ی كه عه‌وداڵی فێر بوونی ئای تین، منیش هه‌وڵی ته‌واوم خسته گه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌یزانم له سی فۆر كورد دای بنێم، به ماوه‌یه‌كی كه‌م سی فۆر كورد بوه سایتێكی وا كه فریای وه‌ڵامدانه‌وه‌و ده‌ست خۆشی میوانان نه‌ده‌كه‌وتم و رۆژ به رۆژ سه‌ردان كردن و میوانی زۆر ده‌بوو تا وای لێهات نه‌م ئه‌توانی به ته‌نها هه‌موو داواكاریه‌كانی ئه‌ندامانی جێ به جێ بكه‌م. سی فۆر كورد بۆ زۆر كه‌س ده‌روازه‌یه‌ك بوو بۆ فێر بوون و سود وه‌رگرتنی رۆژانه. رۆژانه زیاتر له 3000 جار ئه‌كرایه‌وه‌و رۆژ به رۆژ به‌ره‌و پێش ئه‌چوو. با ئه‌وه‌ش نه‌شارمه‌وه زۆر كه‌سیش هه‌بوو ئه‌یان وت تۆ شێت بویت پاره ده‌ده‌یت به شتی وا كه فلسێكی تیا نیه بۆت و برۆ قه‌رزه‌كانت بده‌یته‌وه باشتره له‌وه‌ی پاره له شتێكی وادا سه‌رف بكه‌یت، ئه‌وه‌ی كێشه بوو بۆ من تا ژماره‌ی سه‌ردانكه‌رانی سی فۆر كورد زیاد بوایه ئه‌وه ئه‌بوایه سایته‌كه فراوانتر بكه‌م و پاره‌ی زیاتر بده‌م. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا زۆر دڵم خۆش ئه‌بوو كه چه‌ند كه‌سانێك رۆانه به تامه‌زرۆوه چاوه‌روانی بابه‌تن له سی فۆر كورد و یه‌كه‌م سایت كه ئه‌یكه‌نه‌وه له ئینته‌رنێت سی فۆر كورده. به‌م شێوه‌یه رامان كێشا تا سێرڤه‌ره‌كه‌م گواسته‌وه بۆ سێرڤه‌رێك كێشه‌م له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ی ترافیك نه‌بێت و هه‌وڵم دا به شێوه‌یه‌كی تازه سی فۆر كورد به میوانانی تامه‌زرۆی شاد بكه‌مه‌وه، به‌ڵام به هۆی زۆر مه‌شغولی و سه‌ختی ژیانه‌وه سی فۆر كورد زۆر دره‌نگ هاته‌وه خزمه‌تتان و نزیك بوه‌وه له زیاتر له 6 مانگ داخران به‌ڵام هه‌میشه یانه‌ی كوردستان كرابوه‌وه‌و باش بوو تا راده‌یه‌ك به‌ڵام هه‌ر تامی سی فۆر كوردی نه‌ده‌دا. زۆر گله‌یی و گازنده‌م بۆ ئه‌هات كه سی فۆر كورد بۆ زوو تازه ناكرێته‌وه ، به‌ڵام من خه‌ریكی خوێندن و كار‌و كاسبی بووم تاكو كه‌مێك قه‌رزه‌كان له‌سه‌رم سوك بێت، به داخه‌وه كه له‌سه‌ر حیسابی سی فۆر كورد بوو ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سنوری قه‌رزاری و بێ ئیشی زیاد له راده‌ی خۆی تێ په‌ری بوو. به هه‌ر حاڵ ئێستا سی فۆر كورد هاته‌وه خزمه‌تتان به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی جوانتر‌و ئه‌كادیمانه تر‌و به‌و شێوه‌یه پرۆگرامینگ كراوه كه بۆ سی فۆر كورد بگونجێت. هه‌وڵم داوه به‌شی زۆر و بواری زۆر له خۆ بگرێت و هه‌موانیش به ئاسانی بدۆزرێته‌وه. هه‌وڵمداوه به شێوه‌یه‌ك ده‌ر بكه‌وێت كه تۆكمه‌و پڕ بێت له بابه‌ت و زانیاری. به شێوه‌یه‌ك پرۆگرامینگم كردوه كه به سانایی بابه‌ته‌كان بخوێندرێـنه‌وه‌و ده‌ست بكه‌وێت. به‌هه‌رحاڵ وا ئێستاش له خزمه‌تین و هه‌وڵ ئه‌ده‌ین زۆرترین و به‌سود ترین بابه‌ت و وانه‌تان پێشكه‌ش بكه‌ین، دڵتان خۆش بكه‌ین و ئێمه‌ش به پێشنیار‌و دڵخۆشی ئێوه دڵخۆش ئه‌بین. حه‌زیش ئه‌كه‌م هه‌وڵ و ماندووبونی ئه‌وانه‌ی یارمه‌تی ده‌رو پشت و په‌نای سی فۆر كورد بوون له یاد نه‌كه‌ین و له‌وانه كاك هه‌رده‌وان كه ماوه‌یه‌كی زۆر ئه‌دمینی ئه‌م سایته‌ی لابوو به بابه‌تی به‌هێزو به سود ده‌وڵه‌مه‌ندی كردبوو. كاك هه‌رده‌وان مامۆستای زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینه له كۆلێژی ئاداب و ده‌ستێكی باڵای هه‌یه له نوسین له بواری ئایتی و هه‌میشه له‌گه‌ل سی فۆر كورد ئاوێته‌ن خه‌مخۆرێك و ئه‌دمینێكی دڵسۆزی سی فۆر كورده. كاك كامه‌ران خۆشناو له شه‌قڵاوه‌ش یه‌كێكی تری ئه‌ندامانی سی فۆر كورده‌و هه‌میشه بابه‌ته‌كانی له سی فۆر كورد نه‌براوه. هه‌روه‌ها كاك حازم جاف كه ئه‌ویش هه‌میشه‌له هه‌وڵی ناردن و دانانی باه‌بتی زانستی و ئه‌كادیمیه بۆ سی فۆر كورد. به‌و ئومێده‌ی سی فۆر كورد هه‌میشه سه‌رمه‌شق بێت وه‌كو چۆن وابوه‌و له خزمه‌تی ئێوه‌ی ئازیز بێت. له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستی هێمن فاتح ابراهیم كوردستان - هه‌ولێر
|
|

| |
|
میوانانی سه‌رهێڵ
ژ. سه‌ردان له 25-8-2007
|
|
|
|
 |