وانه‌كانی فێربونی به‌رنامه‌ی C++
به‌رنامه‌ی سی پله‌س پله‌س یه‌كێكه‌ له‌ وانه‌كان كه‌ له‌ زانكۆكانی كوردستان ده‌خوێنرێت. ئه‌م وانانه‌ی ئێمه‌ بۆمان داناون ده‌روازه‌یه‌كی به‌هێزه‌ بۆ ده‌رچون و فێربونی ئه‌م زمانه‌
به‌رنامه‌ی یاهوو ماسنجه‌ری نوێ دابه‌زێنه‌

راسته‌وخۆ و به‌ یه‌ك فایل بێ ئه‌وه‌ی ئه‌پده‌یتی بوێت ده‌توانیت له‌ C4kurd ه‌وه‌ یاهوو ماسنجه‌ری نوێ دابه‌زێنی. به‌ كلیك كردن له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ یاخود سه‌ردێری بابه‌ته‌كه‌ ده‌چیته‌ شوێنی داونلۆده‌كه‌..

 كلیلی تازه‌ی كاسپه‌رو چۆنیه‌تی دانانی كلیله‌كه‌ ‌        كیبۆردی تازه‌ی سی فۆر كورد بۆ نوسینی كوردی له‌ ویندۆز ڤیستا دابه‌زێنه‌ ‌        دیارییه‌ك له‌ سی فۆر كورده‌وه‌ بۆ ئێوه‌ ‌        پرۆگرامێكی زۆر بچووك و بێ وێنه‌ بۆ لابردنی فایلی دووباره‌ ‌        كاسپه‌رسكای یه‌كه‌م دژه‌ ڤایرۆس بۆ Windows7 بڵاوده‌كاته‌وه‌ ‌        كلیلی تازه‌ی كاسپه‌ر سكای ‌        كلیلی تازه‌ی كاسپه‌ر‌ دابه‌زێنه‌ ‌        باشترین و ئاسانترین به‌رنامه‌ بۆ لێدانی هه‌موو جۆرێك له‌ فایلی ده‌نگ و ره‌نگ ‌        نوێترین كاسپه‌رسكای و كلیله‌كه‌ی دابه‌زێنه‌ ‌        به‌رنامه‌یه‌ك بۆ چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و فایله‌ ۆردانه‌ی كه‌ تێكچون ‌        



گۆرینی نوسینه‌كانت بۆ یونیكۆد

به‌م به‌رنامه‌یه‌ هه‌ر سایتێكت ویست هه‌مووی داونلۆد بكه‌

ئامۆژگاری پێش لاپتۆپ كرین


به‌رنامه‌یه‌كی بچوك بۆ زانینی كه‌شوهه‌وای شاره‌كه‌ت


یونیكۆد و رونكردنه‌وه‌یه‌كی زانستی پێویست


فۆنته‌ كوردیه‌ یونیكۆدو ئینكۆدیه‌ كوردیه‌كان دابه‌زێنه‌


كیبۆردی سی فۆر كورد بۆ نوسینی كوردی له‌ سایته‌ كوردیه‌كان
به‌رێزان رۆژانه‌ زۆرمان كێشه‌مان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ نوسین له‌ سایته‌ كوردیه‌كان و ده‌ركه‌وتنی له‌هه‌موو شوێنێك بێ ئه‌وه‌ی فۆنتی كوردی دابه‌زێنیت..
چۆن بتوانین كوردی بنوسین له‌ یانه‌ كوردیه‌كاندا؟..
چۆن بتوانین به‌ یونیكۆد بنوسین.. به‌ڵام به‌و كیبۆرده‌ی له‌ كوردستان به‌كاردێت و پیته‌كان به‌ لاتینی نه‌بێت به‌ڵكو پیته‌ كوردیه‌كان له‌ جێگه‌ی پیتی سه‌ر كیبۆرده‌كه‌ت بێت..
چۆن بتوانین له‌ كۆمپیوته‌رێك ئه‌گه‌ر فۆنتی كوردیشی تیا نه‌بێت زۆر به‌ ئاسانی به‌ كوردی بنوسین؟؟..
سی فۆر كورد زۆر خۆی به‌ خۆشحاڵ ئه‌زانێت كه‌ كیبۆردێكی بۆ ئێوه‌ی ئازیز دروستكردوه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ی چۆن فۆنته‌كانی عه‌لی به‌كار ئه‌هێنیت ئه‌وهاش به‌ سیسته‌می یونیكۆد به‌ هه‌مان شێوه‌ی فۆنته‌كانی عه‌لی بنوسیت؟؟
ئێمه‌ بۆ ئه‌وكاره‌ هه‌وڵمان ئه‌دا به‌ به‌رنامه‌یه‌ك یاخود له‌ سایتێكی تر نوسینه‌كانمان به‌ فۆنته‌كانی عه‌لی بگۆرین بۆ یونیكۆد.. به‌ڵام له‌مه‌ولا پێویست ناكات و به‌ هۆی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌یه‌ی ئێمه‌وه‌ ئه‌توانن راسته‌وخۆ به‌ كیبۆردی ئاسایی یونیكۆد بنوسیت..
ئه‌م كاره‌ش زۆر به‌ سانایی ده‌كرێت و به‌ چه‌ند هه‌نگاوێك ئه‌بیته‌ خاوه‌نی ئه‌و كاره‌و ئه‌توانیت به‌ ئاسانی رزگارت بێت له‌و كێشه‌یه‌...
ئه‌م كاره‌ش ئاسانكاریه‌كی زۆرت بۆ فه‌راهه‌م دێنێت و ئیتر له‌ نێوان نوسینی كیبۆردی كوردی خۆمان و لاتینی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی گیر ناخۆیت و ته‌نها دوو شێوه‌ نوسین به‌كار ئه‌هێنیت یه‌كه‌م كوردی و عه‌ره‌بی به‌یه‌كه‌وه‌ و دوهه‌م ئینگلیزی له‌ لایه‌كی تره‌وه‌..
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌وڵمان داوه‌ به‌ هه‌مان كیبۆرد هه‌م كوردی و هه‌م عه‌ره‌بیش بنوسیت پێویست نه‌كات بۆ نوسینی ووشه‌یه‌كی عه‌ره‌بی هه‌وڵ بده‌یت فۆنتی تر به‌كار بهێنیت..
ئه‌م كاره‌مان ته‌نها بۆ زیاتر پێشخستنی سایتی كوردی و نوسینی كوردیه‌ له‌ كۆمپیوته‌رو ئینته‌رنێت و ئاسانكاریه‌كی بێ وێنه‌یه‌ بۆ نوسینی كوردی به‌ كیبۆردی كوردی نه‌ك به‌ كیبۆردی لاتینی وه‌كو چۆن ئێمه‌ له‌ كوردستان به‌كاری ئه‌هێنین..
هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ یه‌كه‌م ڤێرژنیه‌تی و هه‌ر كه‌م و كورتیه‌كی تێدا بوو زۆر به‌ سوپاسه‌وه‌ پێشنیاره‌كانتان ئه‌خه‌ینه‌ سه‌ر چاوان و به‌ دڵێكی فراوانه‌وه‌ لێتانی وه‌ر ئه‌گرین..
ئه‌وه‌ی له‌م كیبۆرده‌ ره‌چاو ئه‌كرێت:
1-نوسینی (ێ) به‌ یه‌ك جار ئه‌نوسرێت واته‌ به‌ شیفت + ی نه‌ك وه‌كو جاران به‌ نوسینی ی +( شیفت +ض) ئه‌مه‌ش كورتكردنه‌وه‌یه‌كه‌.. هه‌روه‌ك چۆن (ڕ) به‌ ته‌نها (شیف +ر) ئه‌بێت و (ڵ) به‌ (شیفت + ل) ئه‌بێت..
2-دوو ووشه‌ یه‌كسه‌ر به‌ هۆی كیۆرده‌كه‌وه‌ ئه‌نوسرێت كه‌ ئه‌وه‌ ئاسانی و مۆركی كورد بونی كیبۆرده‌كه‌ ده‌ر ئه‌خات ئه‌ویش به‌ (شیف + F) ووشه‌ی (كورد) ئه‌نوسرێت و (شیفت + U) ووشه‌ی (C4K) سی فۆر كورد ئه‌نوسرێت وه‌كو كارێكی زۆر ساده‌و دیاریه‌كی زۆر بچوكی سی فۆر كورد بۆ ئێوه‌..
3-هه‌وڵمان داوه‌ چۆن ئێوه‌ی ئازیز به‌ كیبۆردی كوردی ئه‌نوسن و فۆنته‌كانی عه‌لی و هه‌له‌بجه‌و زانستان چۆن به‌كار هێناوه‌ ئه‌میش هه‌روه‌كو ئه‌وبێت تاكو لێ تێك چونێك نه‌بێت و چۆن خێرا فێری نوسین بویت ئه‌وها بمێنیته‌وه‌..
به‌ ئومێدی ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ره‌زمه‌ندی هه‌موو لایه‌ك بێت و سود مه‌ند بێت بۆتان..
چۆن ئه‌م كیبۆرده‌ به‌كار ئه‌هێنیت..

سه‌ره‌تا لێره‌ كلیك بكه‌ بۆ داونلۆدی ئه‌و كیبۆرده‌..

ئێره‌ش لینكێكی تره‌ به‌ فایلی رار.

كاتێك زیپه‌كه‌ ئه‌كه‌یته‌وه‌ فایلێكی تێدایه‌ به‌ ناوی سی فۆر كورد و ئه‌و فایله‌ سێت ئه‌پ بكه‌ تا ته‌وا ئه‌بێت ..
دوای ماوه‌یه‌ك كه‌ ته‌واو بوو
بچۆره‌ كۆنترۆڵ پانه‌ڵ و له‌وێ Regional and Language Options هه‌ڵبژێره‌ له‌وێش به‌شی Language هه‌ڵبژێره‌..
وه‌كو له‌م وێنه‌یه‌ دیاره‌



دوای ئه‌وه‌ كلیك بكه‌ له‌سه‌ر Details و ئه‌م روكاره‌ت بۆ ده‌ر ئه‌چێت br>


لێره‌ ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌یت ئێمه‌ دوو جۆر كیبۆردمان هه‌یه‌ یه‌كێكیان ئه‌و كیبۆرده‌ ئاساییه‌ی هه‌مانه‌ كه‌ پێشتر به‌ فۆنته‌كانی عه‌لی پێمان نوسیوه‌ ئه‌و كیبۆردی ئینگلیزی..
ئێستا ئه‌بێت ئێمه‌ كیبۆردی سی فۆر كورد دابمه‌زرێنین بۆ ئه‌وه‌ی به‌ یونیكۆد بنوسین و له‌ هه‌مو شوێنێك بخوێنرێته‌وه‌..
بۆیه‌ كلیك بكه‌ له‌سه‌ر ADD و ئه‌م روكاره‌ت بۆ ده‌ر ئه‌چێت:




لێره‌ هه‌وڵ بده‌ زمانێك هه‌ڵبژێره‌ بۆیه‌ ئێمه‌ زمانی عه‌ره‌بی ئه‌رده‌نیمان بۆ هه‌ڵبژاردویت و تۆش ئه‌وه‌ ھه‌ڵبژێره‌.. وه‌كو له‌ وێنه‌كه‌ دیاره‌..  ئه‌مجاره‌ له‌ خوار ئه‌وه‌وه‌ و له‌به‌شی Keyboard Layout دا ناوی C4kurd بدۆزه‌ره‌وه‌ هه‌ڵی بژێره‌.. وه‌كو ئه‌م وێنه‌یه‌




ئه‌وكات ئۆكه‌ی بكه‌و یه‌كێك له‌ ئه‌ڵت و شیفته‌كانی لای راست و چه‌پ تاقی بكه‌ره‌وه‌ سه‌یر ئه‌كه‌یت بویته‌ خاوه‌نی كیبۆردێك كه‌ زۆر ئاسانكاریت بۆ ئه‌كات له‌ كانی نوسین له‌ سایته‌ كوردیه‌كان و هه‌موو شوێنێكی ئه‌م دونیایه‌و هه‌موو كه‌سێك له‌م دونیایه‌ ئه‌توانێت بیخوێنێته‌وه‌...
ئئه‌م وێنه‌یه‌ش شێوه‌ی پیته‌كانه‌ له‌سه‌ ركیبۆرده‌..



ئه‌م وێنه‌شیان شێوه‌ی پیته‌كان له‌گه‌ڵ داگرتنی شیفت دا..




به‌و ئومێده‌م به‌ بێ كێشه‌ بتوانن ئه‌و كاره‌ بكه‌ن و هه‌ر پرسیارو شتێكیشتان لا دروست بوو ئه‌وه‌ به‌شێكی تایبه‌تمان له‌ یانه‌ی كوردستان كردۆته‌وه‌ ئه‌توانن پرسیاری تیا بكه‌ن..  هه‌ر بژین و سه‌ركه‌وتوو بن..


  - سه‌ره‌تا‌
  - له‌ باره‌ی ئێمه‌وه‌
  - یانه‌ی كوردستان
  - هه‌واڵه‌كان
  - به‌رنامه‌كان
  - دروستكردنی سایت
  - ئینته‌رنێت
  - ویندۆزو ئۆفیس
  - پرۆگرامسازی
  - گرافیك
  - وتاره‌كان
  - په‌رتوكخانه‌
  - یاری‌
  - هه‌مه‌ره‌نگ
  - لینكه‌كان
  - په‌یوه‌ندی


میوانانی سه‌رهێڵ

ژ. سه‌ردان له‌ 25-8-2007
3842517

Page Rank
Copyright © 2005-2009 www.c4kurd.com