11-11-2008, 12:36 AM
ماوه‌یه‌که چه‌ند سایتێکی کوردی دێته‌به‌رچاوم که به‌حساب کار له بواری ته‌کنه‌لۆژیای زانیاری ده‌که‌ن له کو‌ردستان.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که له کو‌ردستان هیج نه‌وعه کۆنترۆڵێک نیه خه‌ریکه زانستی کۆمپیوته‌ریش ده‌بێته گاڵته. هه‌ر که‌سێک هه‌ڵده‌ستێ خۆی ده‌کاته پاڵه‌وان و که‌سی پرۆفیشناڵ له بواری ته‌کنه‌لۆژیای زانیاری بێئه‌وه‌ی هێچ جۆره بروانامه‌یه‌ک یان ئه‌زمونێکی هه‌بێت. به هۆی (CMS) به‌لاشه‌وه یان کراک کراووه‌و چه‌ند وێبسایتیك یان چه‌ند ئه‌پلیکه‌یشنێک دروست ئه‌کا وا ئه‌زانێ ئیتربوه به به‌رنامه داڕێژ و ئه‌گه‌ر تۆزێ بیدوێنی ئه‌وا خۆی به‌یه‌که‌م که‌س ئه‌زانێ له‌م بواره‌دا.
به‌داخه‌وه که له‌به‌ر که‌می که‌سانی پسپۆر له‌و بواره‌دا له ناو حکومه‌تدا و له به‌ر بێ به‌رنامه‌ی حکومه‌ته ساواکه‌ی کو‌ردستان، ئه‌م که‌سانه خه‌ڵکی ساویلکه‌ی کو‌ردستان ده‌خله‌تێنن.
من به‌باشی ده‌زانم هه‌رجاره‌ی باس یه‌کێک له‌و سایتانه بکه‌م به‌شێوه‌یه‌کی گاڵته ئامێز گه‌ر بوارم بده‌ن،هیچ مه‌به‌ستێکی ناشرینکردن یان هه‌ستبریندارکردنم نیه ته‌نها هیوام وایه به‌شکم چاوێک به‌خۆیان بخشێننه‌وه واز له‌و کارانه بهێنن بۆ که‌سی لێزانی خۆی.
سایتی یه‌که‌م: تازه به تازه سایتێکم دۆزیه‌وه (http://www.dotnetit.net) توخوا سه‌یری بکه‌ن
ئه‌م گروپه له‌وه ئه‌چێ (به‌ربه‌شاتر) بن. کۆمپانیا نیه له دنیایا بتوانێ ئه‌م هه‌موو کاره بکات، به دووری نازانم دوو رۆژی تر لفکه‌ش بفرۆشن. ئه‌و کارانه‌ی که نوسیویان هیچیان فریان به‌سه‌ر یاکه‌وه نیه له‌وه ئه‌چی وا تێگه‌یشتبێ هه‌رشتێک به‌کۆمپیوته‌ر بکرێ ئیتر ئه‌توانی بیکات به به خزمه‌تگۆزاریه‌کی خۆی بێ ئه‌وه‌ی بیر بکاته‌وه له‌وه‌ی کێ ئه‌یکا و چۆن.
ئه‌مانه ناویان له‌خۆیان نا‌وه (Dot Net) بێ ئه‌وی بزانن ئه‌م نا‌وه مانای چیه؟ ئاخر (Dot Net) چیه؟
(.net) بریته له ته‌کنه‌لۆژیایه‌کی نوێی (Microsoft) که ئه‌م نا‌وه له تۆماری نا‌وه بازرگانیه‌کانی جیهاندا تۆمار کراوه به ناوی (.net) ناتوانی که‌س ئه‌م نا‌وه به‌کار بهێنی، مه‌گه‌ر له وڵاتێکی بێ یاسای وه‌ک کو‌ردستان. ئه‌گینا ئه‌مه له‌وڵاتێکی تر بوایه نه‌ک رێگایان پێ نه‌ده‌یا به‌ڵکو غه‌رامه‌یه‌کی چاکیشیان ئه‌کرد.
با بێنه سه‌ر خزمه‌تگوزاریه‌کانی که باسی ده‌که‌ن.
وێبسایت و دۆمه‌ین و هۆستین: ئه‌وه وتمان تیمپله‌یتێکان ده‌ست که‌وتوه و به ئاره‌زوی خۆت جارێک ئه‌یکه‌یت به سور جارێک ئه‌یکه‌یت به شین جارێک با مۆر موهیم ئه‌وه‌یه 10-15 سایت هه‌ڵپروسکانوه و پاره‌یه‌کی چاک پێوه‌رگرتوه. ده‌ک ده‌ست خۆش بێت. رۆژ رۆژی کاسپیه.
نێتوۆرک: له‌وه‌ئه‌چێ وا تێگه‌یشتبی نێتورک هه‌ر (RJ45) که‌پس کردنه.هه‌رچه‌نده له ئه‌وروپا (RJ45) که‌پس کردنیش بروانامه‌ی ئه‌وێت. کوا بروانامه‌کانتان له بواری نێتوۆرک (CCNA, MCSE, MCSA Network+, ( ئه‌مانه هه‌موو فشه‌ن هه‌ر به‌عه‌شایه‌ریه حه‌یاته‌که هه‌موو ئیشیک ئه‌روات له کو‌ردستان.
دانانی سه‌حنی ئینته‌رنێت: ئه‌ی بۆ یه‌جگاری سه‌حنی سه‌ته‌لایتش دانانێن خۆ هه‌موی هه‌ر کاسپیه.
دروستکردنی داتابه‌یس: له‌وه ئه‌چێ وا تێگه‌یشتبی داتابیس واته هه‌رشتێک که به ئه‌کسسیس دروست بکرێ. داتابه‌یس خۆی له‌خۆیا جیهانێکی تایبه‌ته کۆمپانیای (Oracle) ته‌نها کاری داتابه‌یس ده‌کار که زیاد له (10000) کارمه‌ندی هه‌یه. کوا کارمه‌نده‌کانانتان کوا بروانامه‌کانتان (OCA, OCP, MCTS, MCITP)
سیستمی پاراستن: له هه‌موو دنیادا کۆمپانیا پاراستن زۆر جیاوازه له کۆمپانیاکانی ته‌کنه‌لۆژیای زانیاری نازانم بۆ ئه‌مان تێکه‌ڵیان کردوه یان من لێم تێکچوه ئه‌مان گرۆپێک کۆمپانیان. پاشان بارکۆد چ په‌یوه‌بدیه‌کی به سیستمی پاراستنه‌وه هه‌یه.
دیزاین: دیزاین واته هونه‌ر. باشه دیزاین و سیستمی پاراستن و سه‌حنی ئنته‌رنێت پایوه‌ندیه‌که‌یان چیه؟
بروا ناکه‌م له جیهاندا کۆمپانیایه‌ک هه‌بێت ئه‌و هه‌موو کاره بکات، کورد وته‌نی (هه‌ڵگرتنی به‌ردی زل نیشانه‌ی هه‌ڵنه‌دانێتی).
ماوه‌یه‌کی تر باس له سایتێکی تر ده‌که‌م گه‌ر بوارم بده‌ن. سوپاس