
ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌نها پشت به تواناكانی ئه‌و سێ كه‌سه ده‌به‌ستین بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی رۆژنامه‌كه‌مان.. پێمان خۆشه له ئێوه‌ی ئه‌ندامانی سی فر كورد بپرسین:
ئایا رۆژنامه‌ی سی فۆر كورد ده‌گاته لای تۆ؟
ئایا ده‌ستكه‌وتنی ئاسانه له بازاردا؟
ئه‌گه‌ر ناگات چ رێگه‌یه‌ك به باش ده‌زانی بیگه‌یه‌نینه لای ئێوه‌ش؟
له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستیمان بۆتان
سه‌ره‌تا من بۆ یه‌که‌م جار به‌شداری ده‌کرم له‌م یانه‌یه.به نیسبه‌ت پرسیاره‌که‌تان من پێم باشه له‌ڕێگای ئیمه‌یله‌وه بێن وا بزانم هیچ ڕێگه‌یه‌کی تر نیه
مه‌به‌ستت چیه له رێگای ئیمه‌یڵه‌وه؟
له‌ڕای من له‌سه‌ر نێت بێت زۆر باشه،ئه‌گه‌ر به‌ڵێت چۆن؟
بۆ نموونه ئێستا ژمارێك له بازاڕدا هه‌یه ئه‌و ژماره‌یه له c4kurd ده‌ست بكه‌وێـت وه دانانی ژماره‌كانی پێشوو له c4kurd زۆر باشه بۆ ئه‌و كه‌سانی له كورستان نیین،
گەر ڕۆژنامەکە لە مالپەری سیفۆرکورد دا بنرێت ئەی ئایا ئیتر ج پیویست ئەکات من بیکرم ؟!
سڵاو
كاك ئامانج له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیمه رۆژنامه‌كه ته‌نها خۆمان ده‌ری ده‌كه‌ین و پاره‌یه‌كی زۆری تیا سه‌رف ده‌كه‌ین بێ ئه‌وه‌ی تا ئێستا كه‌س پشتگیری لێ كردبین. بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌گه‌ر كه‌میش بێت هه‌ندیك له پاره‌كه‌مان بۆ بگه‌ڕیته‌وه تاكو به‌رده‌وام بین.
ئه‌و كه‌سانه‌ی سی فۆر كوردیان ئه‌وێت ئه‌وانه‌ن كه حه‌زیان له بواری كۆمپیوته‌رو ئینته‌رنێته. كه‌واته ئه‌گه‌ر له ناو نێت دای بنێین ئه‌وه پێویستیان نیه له بازار ده‌ستی بخه‌ن..
كه‌ی توانیمان له‌و زه‌ره‌ره گه‌وره‌یه رزگارمان بێت ئه‌و كات هه‌موو له‌ناو ئینته‌رنێت دای ده‌نێین.
له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستیمان
باشه بۆ نموونه من له چه‌مچه‌ماڵم چۆن ده‌ستم بكه‌وێت،
ئێ زۆر باشه من زۆر هه‌وڵمداوه بیگه‌یه‌نمه چه‌مچه‌ماڵ.
سه‌ره‌كی ترین كێشه ئه‌وه‌یه له نێوان هه‌ولێرو چه‌مچه‌ماڵ گه‌راج نیه‌و یه‌كسه‌ر و راسته‌وخۆ بێته چه‌مچه‌ماڵ.
هه‌موو شوێنه‌كانی تر شتێكمان دۆزیوه‌ته‌وه‌و به‌هۆیه ده‌ینێرین.
بۆ نمونه له نێوان هه‌ولێرو كه‌لاریش گه‌راجی راسته‌وخۆ نیه به‌ڵام كاك بیلالێك هه‌روه‌كو تۆ ته‌نها به ئینته‌رنێت ده‌مناسی یارمه‌تی ده‌داین و سه‌یاره‌كه‌یان هه‌فته‌ی دوو جار ده‌هاته هه‌ولێرو منیش به‌هۆی سه‌یاره‌كه‌ی ئه‌وانه‌وه ده‌منارده كه‌لارو ده‌بوینه عه‌زیه‌تیش بۆ ئه‌و پیاوه. به‌ڵام چارمان نه‌بوو نیه.
بۆ چه‌مچه‌مالیش كونێكی وام دۆزیوه‌ته‌وه كه براده‌رێك له‌وێ دراوسێیه‌كیان له خه‌تی سلیمانی هه‌ولێر ئیش ئه‌كات و هه‌فته‌ی دووجار دێته گه‌راج ئه‌بێت له‌م ژماره‌یه‌وه بینێرم بۆ ئه‌وێش به هۆی ئه‌و سایه‌قه‌وه ئه‌و براده‌ره‌ش و ئه‌گه‌ر تۆشی له‌گه‌ڵ بیت ئه‌وه باشتر بگاته ده‌ستی مه‌كته‌به‌كانی چه‌مچه‌ماڵ. له‌گه‌ل ئه‌وه‌ش هه‌ول ده‌ده‌م له هه‌ر عه‌ده‌دێك له‌وانه‌ی كۆن پێنج دانه بنێرم..
به‌و هێوایه‌ی ئه‌مجاره بتوانم بیگه‌یه‌نینه ئه‌وێش.
ئه‌گه‌ر تۆش رێگایه‌كی باشترت لایه مه‌منون ده‌بین
سه‌ره‌تا من ده‌ست خۆشی له ئێوه‌ی خۆشه‌ویت ئه‌كه م كاكه هێمن گیان به‌راستی دلم ژانی كرد كه نوسیبوت ( له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیمه رۆژنامه‌كه ته‌نها خۆمان ده‌ری ده‌كه‌ین و پاره‌یه‌كی زۆری تیا سه‌رف ده‌كه‌ین بێ ئه‌وه‌ی تا ئێستا كه‌س پشتگیری لێ كردبین ) برا جوانه‌كه‌م من ناو له‌و كاره‌ی ئێوه ئه‌نێم خه‌بات
خه‌باتێك كه هیچ جیاوازی نیه له‌گه‌ڵ خه‌باتی شاخ ئه‌گه‌ر ئێمه ورد تر بروانینه بابه‌ته‌كان راستیه‌ك ده‌بینین كه برایانی شاخ له پێناو ئازادی و به‌ره‌و پێش خستی گه‌له‌كه‌یان خه‌باتیان كرد به‌لام له‌سه‌رده‌می ئێستادا ئه‌بێت خه‌بات وه‌ك ئه‌و هه‌وڵه ی ئێوه بێت كه خۆتانی بۆ به‌خت ئه‌كه‌ن:
براكه‌م هه‌موو هه‌وڵێكی ئامانجدار وه‌ك ئه‌و ئامانجه‌ی كه ئێوه هه‌تانه بۆ رۆشه‌نبیر كردنی گه‌له‌كه‌تان نیشانه‌ی سه‌ر كه‌وتنێكی گه‌وره‌یه به فیداكاری و ماندو بونی زیاتر
بۆیه تكا له هه‌موو ئه‌ندامان ئه‌كه‌م به هه‌رچی شێوه‌یه‌ك بێت هه‌ولده‌ین ئێمه‌ش به‌ژدار بین له بنیات نانی خه‌باتی رۆشه‌نبیری بۆ گه‌له‌كه‌مان :
له‌لایه‌ن خۆمه‌وه زۆر سوپاسی هاوكاریتان ئه‌كه‌م :
پێشنیارێكم هه‌یه كاك هێمن ئه‌كه‌م ئه‌گه‌ر بكریت ناوی رۆژنامه‌كه بگۆرن یان واتای (سی فۆر كورد ) بكه‌ن به كوردی بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێكی ئاسای بتوانێت له مه‌به‌سته‌كه‌ی بگات ئه‌گه‌ر شاره‌زایی له بواری ئایتیشا نه بێت چونكه من چه‌ندین جار له رۆژنامه فرۆشه‌كانی هه‌ولێر داوام كردوه هه‌رنه‌ی زانیوه داوای چیشی لئ ئه‌كه‌م :
له یه‌كه‌م ژماره‌یه‌وه داوام كردوه ده‌ستم نه كه‌وتوه به داخه‌وه ::::
له‌گه‌ل ئه‌وپه‌ری رێزوو خۆشه‌ویستیم بۆ ئێوه‌و ئه‌ندامه به‌رێزه‌كان
هه‌ر سه‌ركه‌وتوبن
سوپاس بۆ تۆ كاك هیوا
سوپاس بۆ ئه‌و هه‌سته دڵسۆزانه‌ت به‌رامبه‌ر به جه‌ریده‌كه..
به‌رێزم دروشمی ئێمه ئه‌وه‌یه " زۆركه‌س ده‌ژین و ده‌مرن هیچ له‌دوای خۆیان به جێ ناهێڵن به‌ڵام ئێمه بڕیارمان داوه كه مردین چه‌ند ته‌مه‌ن رێگه‌مان پێ بدات سه‌دان ژماره‌ی سی فۆر كورد له دوای خۆمان به جێ بهێڵین"
له باره‌ی ناوه‌كه‌یه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیش‌تر سایتی سی فۆر كورد هه‌بوه وامان پێ باش بوو ئه‌ویش هه‌مان ناوی هه‌بێت. راسته زۆركه‌س له ناوه‌كه ناگات به‌ڵام پێمان خۆش بوو ئه‌ویش ببێته یه‌كێك له ناوه‌كانی ئایتی له كوردستان. ئه‌گین ده‌مانتوانی بنوسین كۆمپیوته‌ر بۆ كورد به‌ڵام وامان بریار دا سی فۆر كورد وه‌كو ناوێك بڵاو بێته‌وه‌و جگه له‌وه‌ش سایتی سی فۆر كورد یارمه‌تی ده‌رێك بێت بۆ جه‌ریده‌كه‌ش.
بۆ مه‌سه‌له‌ی ژماره‌كانی جه‌ریده‌كه
ده‌توانیت بچیته لای سیروانی جه‌ریده فرۆش له پاڵ قه‌ڵا لای چایخانه‌ی مچكۆ .. من ژماره كۆنه‌كانم لای ئه‌و داناوه‌و له ژماره یه‌كه‌وه لایه‌تی تا دوا ژماره..
تكایه ئه‌گه‌ر ده‌ستت نه‌كه‌وت ئاگادارم بكه‌ره‌وه.
ئێمه وا ئه‌م سێ شه‌مه‌یه‌ش ژماره 14 ده‌رده‌چێت . هه‌تا ئێستا هه‌ر خۆمانین و هه‌ر به خۆمان ته‌صمیم و هه‌ڵه چن و زۆربه‌ی نوسینه‌كان و بردنه مه‌تبه‌عه‌و بڵاو كردنه‌وه‌ی به زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستاندا كردومانه..
یارمه‌تی دانی ئێوه بۆ ئێمه: ناردنی بابه‌ت + ناساندنی به كه‌سانی تر گه‌وره‌ترین یارمه‌تیه‌و مه‌منونتان ده‌بین. ته‌نها ئامانجێكمان له‌و كاره ئه‌وه‌یه ئه‌و شته‌ی پێمانه ئه‌گه‌ر كه‌میش بێت بیگه‌یه‌نینه گه‌له‌كه‌مان.
له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستیم
سلاو.......
منیش له‌لایان خۆمه‌وه ئه‌م هه‌وێت ده‌ست خۆشی خۆم ئاراستی ستافی سی فۆکورد بکه‌م
به‌راستی ماندوو بونتان پیوه دیاره من له رانیه به‌راستی تاراده‌یه‌کی زۆر خه‌ڵک رۆژنامه‌ی سی فۆکورد ئه‌کرێت منیش به‌رده‌م له‌خزمه‌تی ستافی سی فۆکورد بوومه بۆ دابه‌ش کردنی رۆژنامه دوو باره هیوای سه‌رکه‌ورنتان بۆ ئه‌خوازم..
براتان شه‌ماڵ..
تۆ گوڵیت کاکە شەماڵ

سوپاس بۆ تۆ كاك شه‌ماڵ ئه‌وه‌ی تۆ بۆ سی فۆر كوردت كرد له بلاوكردنه‌وه‌و ناساندنی له رانیه به كه‌س نه‌ده‌كرا.. هه‌میشه سوپاس و رێزمان هه‌یه
ده‌ست خۆش كاكه شه‌ماڵ
سوباس بۆتۆش كاك هێمن ئه‌و رۆژنامه فرۆشه‌ی به‌رێزت باست كرد ئه‌مرۆ چومه لای به خۆشحالیه‌وه ده‌ستم كه‌وت
هه‌ر سه‌ركه‌وتو بن
slaw bale zor baasane dastm dakawet swpas bo stafy roznamaka
swpas
Beli bedestm degat zor be asani le bazar,gsht jmarekanishm helgrtwe tenha jmare(1)nebit leber awey agadar nebom le derchoni.
Zor sudm li biniwe desttan xosh..
سوپاس بۆ هه‌موو لایه‌ك
به‌رێز Seham ئه‌گه‌ر له هه‌ولێری ژماره یه‌ك له‌لای سیروانی جه‌ریده فرۆش له‌لای قه‌ڵا هه‌یه ده‌توانیت ئه‌ویشت ده‌ست بكه‌وێت
سلاو كاك هێمن
به‌رێزم رۆژنامه فرۆشی نیشتیمان له كۆتری سه‌لام داواده‌كات رۆژنامه‌ی (سی فۆر كورد ) بگاته ده‌ستی
تكایه چه‌ند ژماریه‌كی بگه‌ینه ده‌ستی تا ئه‌ویش له لایه‌ن خۆیه‌وه به خه‌ڵكی ئاشنا بكات
له‌گه‌ڵ رێزم بۆ ستافی رۆژنامه‌ی c4kurd
رۆژنامه نامه فرۆشێك هه‌یه له‌ویا.. به‌رامبه‌ر كۆتری سه‌لام .. ئه‌و بۆی ده‌برێت!!! ئیتر نازانم تۆ مه‌به‌ستت كامیانه؟ ئایا تا ئێستا هیچ بۆ نه‌چوه؟
نه‌خێر هیچی بۆ نه‌چوه من ئه‌مرۆ به رێكه‌وت لێم پرسی وتی نیمه منیش وتم بۆ وتی بۆیان نه‌هێناوم
كابینه‌كه‌ی به‌ناوی (نیشتیمانه) تازه كراوه‌ته‌وه رێك لای كۆتری سه‌لامه