سڵاو به‌ڕێوبه‌رو چاودێر‌و ئه‌ندامانی خۆشه‌ویست من که‌وه‌ک ئه‌ندامێکم پرسیارێکم له به‌ڕێوه‌به‌رهه‌یه،که ئه‌ندامی چاک و به‌سوودمان هه‌یه له‌م یانه‌یه که‌زۆر به‌ژداریان کردووه له باسکردنی هه‌موو جۆره به‌رنامه‌یه‌ک، مه‌به‌ستم لێره پله‌ی به‌ژداری تاچه‌ندبێت ده‌بێته چاو‌دێر،وه ده‌بێت که‌سێک که به‌ژداربووه‌کانی ده‌گاته له‌سه‌دا %25 له‌گه‌ڵ که‌سێک که به‌ژداربووه‌کانی بگاته له‌سه‌دا %70 وه‌کو یه‌ک سه‌یربکرێن،ئه‌م له‌سه‌دایانه‌م بۆ ئه‌وه نووسیوه که ئه‌و که‌سه ته‌نها باژداری کردووه له به‌رنامه دانان و باسکردنی به‌رنامه به‌هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه،گه‌ربڵێم له‌وانه‌شه له‌سه‌دا %25 بیست و پێنجه‌که ببێته چاو‌دێر نه‌ک له‌سه‌دا %70 ده‌زانن بۆ؟.
چونکه له‌سه‌دا %25 ڕه‌فیقی خۆیه‌تی وه‌پله‌ی به‌ژداری ئه‌وه‌نده‌یه و که ڕه‌فیقه‌که‌ی ڕوح و گیانیه‌تی وه‌زۆر لێی نزیکه بۆیه کردوویه‌تی به چاودێری ماڵپه‌ره‌که‌یی و یانه‌که‌ی،ئه‌ی باشه بۆ ئه‌و که‌سه قوربه‌سه‌رو لێقه‌وماوه ناکه‌یته چاو‌دێر که له‌سه‌دا %70 به‌ژداری کردووه له یانه که شه‌و و ڕۆژی خستووه‌ته سه‌ر یه‌ک بۆ پێشخستن و به پیت و ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی یانه‌که بۆ له‌به‌رچی؟،چونکه ڕه‌فیقت نیه دۆستت نیه،ئه‌م به‌ڕێوبه‌رو به‌ڕێوبه‌رانی تر چا من لێره ئه‌ڵێم گه‌ر هه‌ر ئه‌ندامێک ئه‌وپه‌ڕی به‌ژداری کردووه‌و خۆی تێدا ماندوو کردووه وه ئه‌گه‌ر به‌دوو ئه‌و ئه‌ندامه بکۆڵیته‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ دا بکه‌یت دازانیت بۆ؟.،چونکه ئه‌م ه‌ندامه ڕاسته زیره‌کو به‌هره‌مه‌ندو به‌توانایه‌و به‌ژداری کردووه له‌ی یانه‌یه،ئه‌مه له‌لایه‌ک له‌لایه‌کی تریشه‌وه ئه‌ی نابێت بزانیت ئه‌م ئه‌ندامه که که‌سێکی چۆن چۆنیه‌و خوڕه‌وشتی چۆنه،ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و ئه‌ندامه هه‌موو شتێکی باشی لێچاوه‌ڕوانکرا بیکه به چاودێری خۆت نه‌ک ئه‌و که‌سه‌ی که ڕه‌فیقته‌و له‌سه‌دا %25 به‌ژداری کردووه بیکه‌یته چاودێر‌و.......هتد.
کاک هێمن گیان بۆیه ئه‌م چه‌ند دێره قسه‌م کرد چونکه به‌باشم زانی که له‌ناخی دڵم ده‌رببڕم،چونکه ڕۆژانه به ده‌یه‌ها ماڵپه‌رو یانه سه‌یرده‌که‌ین به‌تایبه‌تی یانه‌که‌ن که به‌ڕێوبه‌ری یانه‌که‌ن ڕه‌فیقیان هه‌یه‌و ده‌یانکه‌نه چاودێری خۆیان،وه ئه‌و ئه‌ندامه‌ش ناکه‌نه چاو‌دێر چونکه ڕه‌فیقی نیه.
bram txwa awha mae nwasa ean ba kurde ean ba pete smoll w kchkaw rangeke wa ka bxwendretawa lagal rezm
به‌سه‌رچاو مازن گیان بۆیه به‌کوردی لاتینیم نووسی چونکه ئه‌وکاته له‌کۆلێژ بووم کۆمپیته‌ره‌که‌ی کۆلێژمان ڤۆنتی کوردی تێدا نیه.
ولله ی به‌ڕای من بێ پله هه‌رنه‌بێ به‌س به‌شداریی یه‌كان چی ده‌ڵێن ئێوه .
به‌ڕێز Sevgidilberi ئه‌م كاته‌ت باش
سوپاس بۆ تێبینی و پێشنیاره‌كانت، جا چه‌ن شتێك هه‌یه ده‌مه‌وێت بۆتی ڕون بكه‌مه‌وه هه‌رچه‌ند له‌كاتیشت ئه‌گرم، به‌ڵام داواكارم به‌ڕێزت ئه‌م خاڵانه به وردی بخوێنێته‌وه:
ــ به‌ر له هه‌موو شتێك سی فۆر كورد و یانه‌ی كوردستان و ڕۆژنامه‌ی سی فۆر كورد، حیزب و ڕێكخراو و سه‌نته‌ر و دائیره نییه تاوه‌كو ئێمه ڕه‌فیق و براده‌ر و خزم و ناسیاوه‌كانی خۆمان ته‌عین بكه‌ین و مانگانه مه‌عاشیان پێ بده‌ین و كام پۆست و پله‌یه باشه بیده‌ین به ئه‌وان، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ی له سی فۆر كورد و یانه‌ی كوردستان و ڕۆژنامه ئه‌گه‌ر پله‌یه‌كیشی پێ بدریت وه‌كو (ناو)، ته‌نها زیاد كردنی ئه‌رك و ماندووبونه بۆیان نه‌ك به‌رزكردنه‌وه‌یان. من پرسیارێك ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزت ئه‌كه‌م، من وه‌كو به‌ڕێوبه‌رێك یان هه‌ر یه‌كێكی تر له‌و چاو‌دێر و به‌ڕێوه‌به‌ره به‌ڕێزانه چ جیاوازییه‌كی هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌ڕێزت یان هه‌ر ئه‌ندامێكی تر له‌ڕوی ئه‌رك و مافه‌وه؟ هه‌موومان وه‌ك نین؟ هه‌موومان دروشمی خزمه‌تكردنمان به‌رزنه‌كردۆته‌وه؟ ته‌نها جیاوازی له‌نێوان به‌ڕێوه‌به‌رو و چاو‌دێر و ئه‌ندامه‌كان ئه‌وه‌یه كه‌وا ئێمه وه‌كو ئه‌ندامه‌كان ئازادنین له‌سه‌ردان كردن و وه‌ڵام دانه‌وه له یانه و ئه‌بێت به‌رده‌وام سه‌ردانی یانه بكه‌ین و ئاگامان له پرسیار و پێشنیار و تێبینیه‌كانی ئه‌ندامان بێت و وه‌ڵامیان بده‌ینه‌وه. جا من له به‌ڕێزت ئه‌پرسم ئه‌وه پله‌و به‌رزكردنه‌وه‌یه یان زیاد كردنی ئه‌رك و ماندووبونه؟
ــ بۆ زانیاری به‌ڕێزیشت له دانیشتنێكی ستافی سی فۆر كورد من پێشنیاری ئه‌وه‌م كرد كه كاك هیوا و كاك گه‌نجۆ بكرێنه چاو‌دێر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ركه‌ی له‌سه‌ر شانی ئێمه‌یه كه‌مێكی بكه‌وێته سه‌ر شانی ئه‌وان، ستافی سی فۆر كوردیش پێشنیاره‌كه‌ی به په‌سه‌ندزانی و قبوڵیان كرد ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تا ئێستا من ڕوخساری هیچ یه‌كێك له‌و دوو به‌ڕێزه‌م نه‌بینیوه و به خزمه‌تیان نه‌گه‌یشتووم و هیچ كامێكیان له نزیكه‌وه ناناسم، ته‌نها له‌رێی سی فۆر كورد و یانه‌ی كوردستان و ڕۆژنامه‌ی سی فۆر كورده‌وه نه‌بێت، ئه‌شتوانی بۆ ڕاستی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له‌خۆیان بپرسی و بزانیت من ئه‌و به‌ڕێزانه‌م بینیوه و ئه‌یان ناسم؟ جگه له‌وه‌ش زۆر هه‌وڵمداوه و زۆرم پێخۆشبووه به‌خزمه‌ت ئه‌و دوو به‌ڕێزه بگه‌م به‌ڵام تا ئێستا ده‌رفه‌ت نه‌بووه به‌هۆی مه‌شغوڵی و ئیش و كاره‌وه، ئیتر من نازانم به‌رێزت مه‌به‌ستت چییه له‌وه‌ی كه ده‌ڵێت ئێمه به‌هۆی ڕه‌فاقه‌ت و خزمایه‌تی و ناسینه‌وه چاو‌دێر و به‌ڕێوه‌به‌ر داده‌نێن؟ حه‌ز ئه‌كه‌م نمونه‌یه‌كم بده‌یتێ تاوه‌كو ئه‌گه‌ر هه‌ڵه و كه‌م كورتییه‌كمان هه‌بێت به‌خۆمانه‌وه بچینه‌وه و چاكی بكه‌ین.
ــ دواین قسه‌م بۆ به‌ڕێزیشت ئه‌وه‌یه، به‌ڕێزت سه‌یرێكی مێژووی دروست بوونی سی فۆر كورد و یانه‌ی كوردستان و ڕۆژنامه‌ی سی فۆر كورد بكه‌یت، ئه‌وسا باشتر بۆت ڕون ئه‌بێته‌وه كه‌وا كاركردنی ئێمه له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كه؟ بیركردنه‌وه و تێڕوانینی ئێمه به چ ئاڕاسته‌یه‌كه؟ ئه‌وسا ئه‌زانیت كاركردنی ئێمه ته‌نها و ته‌نها خزمه‌تكردنه به‌هه‌موو تاكێكی كوردی زانستخواز بێ جیاوازی، كه‌واته دڵنیابه ئه‌وه‌ی له‌لای ئێمه بیری لێ نه‌كراوه‌ته‌وه و هه‌رگیزیش بیری لێ ناكه‌ینه‌وه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌یه، كه كێ ناسیاو و هاوڕێمانه بكه‌ین به چاو‌دێر و به‌ڕێوه‌به‌ر، چونكه به‌ر له‌وه‌ی ئێمه هه‌ر ناوێكمان هه‌بێت خزمه‌تكاری گه‌له‌كه‌مانین، بۆیه ناو و پله‌ی ڕاستی ئێمه ته‌نها خزمه‌تكاره، و ئه‌و ناو و پلانه‌ش كه نووسراوه، ته‌نها بۆ به‌ڕێوه‌بردن و ڕێكخستنی لایه‌نه ته‌كنیكییه‌كه‌یه، ئه‌گینا ئێمه زۆر له‌وه دڵنیاین كه هه‌مووتان به‌ڕێوه‌به‌ر و چاو‌دێر و خه‌مخۆر و دڵسۆزی سی فۆر كورد و یانه‌ی كوردستان و ڕۆژنامه‌ی سی فۆر كوردن.
دووباره زۆر سوپاس بۆ پێشنیار و تێبینه‌یه‌كانت.
kak harda qsakant chwana,gar baw sheaya bet ka plakan wak shewayaky taknyky bet kawata tanha bo manzaraw bo razandnaway manzara,ay basha ka kasek chawdera u hamu rojek deta naw yana sayry yana dakat ay kwa bajdaryakany ta walamy aw andamana bdabtawa ka ch keshayakyan haya, kak Harda chawder tanha awa nya ka sayry yana bkatu hichitr bzanet ka aw andamana layana layan dawa yan na,ay nabet walamy andaman bdatawa ka kak Ganjo chawdera ka rajay bajdarbuny 25 chon zanyt ka yata naywyana wa walamy andaman dadatawa?!!!basha gar chawdrek beta naw yana walamy andaman bdatawa aya rajay bashdarbwakany zyadnabet!!!!!!!!!!!!!!!!.
سلاو جماعت......
براستى ئةوةندةم خويندةوة بازانم جى بنوسم..
بيشةكى دست خوشSevgidilber كة نوسين كرد بة كوردى جونكة منيش هةمام كيشةى نوسينم هةية روزانة.0..
وة بةراى من نازانم من تةنها لةخزمةتى كوردانم ولله حزدكةن ئستيرةكانيشم لى وةركرنةوة.....
وة كاك Sevgidilber نازانم حقى خويتى كة ئةم برسيارةى كردوة...
سه‌ره‌تا من وه‌ك چاودێرێك ره‌خنه‌كه‌ت قبوڵ ئه‌كه‌م چونه ده‌رگای پێشنیار‌و ره‌خنه بۆ هه‌موو كه‌سێك كراوه‌یه
به‌رێزم به‌ڵام ئێمه با كه‌مێك به ویژدانه‌وه سه‌یری راستیه‌كان بكه‌ین وه‌ك كاك هه‌رده ئاماژه‌ی پێدا كامه به‌رێوبه‌ر كامه چاو‌دێر تا ئێستا
له‌لایه‌ن ده‌زگایه‌كه‌وه یان حكومه‌ته‌وه خه‌ڵاتی پئ به‌خشراوه یان له یانه به‌گوێره‌ی پله مووچه‌كه‌مان زیادیكردبێت ؟؟؟
به‌ڵكوو هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌م یانه‌یه كارده‌كه‌ن به‌بئ ئه‌وه‌ی چاویان له پاداشت بێت كاریانكردوه
به‌راستی من لێم بۆته شه‌رم ئه‌وه‌نده‌ی بڵین به‌رێزان سی فۆر كورد كۆمپانیا نیه
به‌ڵكوو له‌سه‌ر ئه‌ركو گیرفانی خۆی خزمه‌ت به گه‌له‌كه‌ی ئه‌كات
به‌ڵام هه‌موو كاتێك ناچارمان ئه‌كه‌ن ئه‌م قه‌وانه دووباره بكه‌ینه‌وه
سه‌باره‌ت به خزم خزمایه‌تی له خوا به‌زیادبێت تا كه جێگا كه ئه‌م ره‌وشته ناشیرنه‌م تیا به‌دی نه‌كردوه سی فۆر كورده
هه‌ربۆیه‌ش له‌سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی یانه‌ی كوردستان له ساڵی 2004 بریارمدا كاریان له‌گه‌ڵ بكه‌م به‌گوێره‌ی توانا
وه تا ئێستاش كاك هه‌رده و كاك هێمن ئاگادار نینه من له‌سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی ئه‌م یانه‌یه به‌ژداریم كردوه چونكه ئه‌وكات به‌ناوێكیتر به‌ژداریم ئه‌كرد
وه من چه‌ندین جار هه‌وڵمداوه بگه‌مه خزمه‌تیان به‌ڵام ده‌رفه‌ت نه‌بوه ئه‌گینا یه‌كتر ناسینی ئێمه ته‌نها له رێگه‌ی یانه كوردستان و ستافی سی فۆر كورده‌وه
یه‌كترمان ناسیوه ئه‌وه‌ش بۆ زانیاری به‌رێزتان تا دڵنیا بن له‌وه‌ی پله له یانه به‌هۆی خزم خزمانئ نیه
به‌ڵكو به پێی خزمه‌ته
چاودێری ته‌نها جوانكردنی یانه نیه به‌رێزم له‌وانه‌یه به‌رێزت ئاگاداری هه‌موو كاره‌كان نه‌بیت Sevgidilberiسه‌باره‌ت به وڵامه‌كه‌ت كاك
وه ناشكرێت من كه كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكیم چاره‌سه‌ر كرد ده‌هۆڵ بوكوتم بڵیم فڵان بابه‌ت كێشه‌ی هه‌بوو چاكم كرد
پاشان رێژه‌ی به‌ژداری شتێكی شاراوه نیه تا كه‌س نه‌زانێت به‌ژداریه‌كانی ئه‌م ئه‌ندامه له سه‌دا چه‌نده به‌رێزت ده‌توانی سه‌یری به‌ژداریه‌كان بكه‌یت
له‌گه‌ڵ رێز‌و خۆشه‌ویستیم بۆ هه‌موو ئه‌ندامان
ده‌ستتان خۆش بێت و هه‌ر یه‌ك به شێوه‌یه‌ك قسه‌ی خۆی كرد.. با منیش چه‌ند وشه‌یه‌كتان بۆ بنوسم..
چاو‌دێر كێیه‌و ئه‌ندام كێیه؟ ئه‌ی ئه‌و پیاوه باشه‌ی پرسیاره‌كه‌ی كردوه كه ئه‌ندامی كارایه كێیه‌و كاری چیه؟..
با من پله‌كانی ئه‌ندامێتی له یانه‌ی كوردستان بخه‌مه روو:
ئه‌ندامی نوێ 0-5
ئه‌ندام 5-50
ئه‌ندامی كارا 50-250
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی 250-750
ئه‌ندامی زێرین 750 بۆ سه‌ره‌وه
ئه‌مه پله‌كانی به‌شداری ئه‌ندامه‌كانه‌و به پییی په‌یامه‌كانیان ئه‌م په‌له‌یان پێ ده‌به‌خشرێت.
ئه‌نجا چه‌ند پرسیاریك دیته ئاراوه: ئه‌گه‌ر من ئه‌ندام بم ده‌بێت چی بكه‌م و ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی زێرین بم ده‌بێت چی بكه‌م؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر چاودێر‌و به‌رێوه‌به‌ر بم ده‌بێت چی بكه‌م؟؟
به كوردی ده‌بێت خزمه‌ت بكه‌م.. ئیشه‌كانی هه‌موویان خزمه‌ته..
به‌س بۆچی له ئه‌ندامی نوێ هه‌تا ئه‌ندامی زێرین دانراوه؟
بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێك خزمه‌ته‌كه‌ی ئاستی به‌شداریه‌كانی جیا بكه‌مه‌وه و بزانم كه ئه‌مه چه‌ند بابه‌تێكی نوسیوه‌و ئه‌وی تر هه‌زار بابه‌تی له‌م یانه‌یه نوسیوه..
كه‌واته ئه‌و په‌له له ئه‌نجامی خزمه‌تی كه‌سه‌كه پێی ده‌درێت..
واته تا به‌شداریت زیاتر بێت ئاست و پله‌كه‌ت زیاد ده‌بێت به پێی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌وه نوسیومه..
به‌ڵام چاو‌دێر كێیه؟
چاودێریش ئه‌ندامیكه وه‌كو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی تر و خزمه‌ت ده‌كات.. به‌ڵام ته‌نها شتیك جیای بكاته‌وه له‌وان ئه‌وه ده‌توانێت بابه‌ت ره‌ش بكاته‌وه.. به كورتی وه‌كو له ناوه‌كه‌یه‌وه دیاره چاودێریی یانه ده‌كات.. یاخود به عه‌شایه‌ری بڵییت حه‌ره‌سه‌و سه‌یری یانه ده‌كات و له‌كاتی نه‌بونی به‌رێوه‌به‌ر له یانه ئه‌و چاودیری ده‌كات...
واته
مه‌رج نیه ئه‌وه‌ی به‌شداری زۆر بكات ببێته چاو‌دێر.. به‌ڵكو ئه‌وه‌ی به‌شداری زۆر بكات ئاسته‌كه‌ی به پێی ئه‌و پلانه‌ی دانراوه زیاد ده‌بێت و بێگومان ئه‌ندامێك پله‌ی زێرینی هه‌بێت له پێشتره له ئه‌ندامیكی نوێ. له پیشنیارو بابه‌ته‌كانیدا.. چونكه سه‌دان بابه‌تی نوسیوه‌و سه‌ردانی زۆری یانه‌ی كردوه..
ئه‌نجا مه‌رج نیه به‌رێوه‌به‌رو چاو‌دێر بابه‌تی زۆریان هه‌بێت وه‌كو زۆرێك له یانه‌كانی تر وا دیاره...
ئه‌گه‌ر وابێت كاك هیوا بابه‌تی له من و هه‌رده زیاتره پێویسته ئه‌و به‌رێوه‌به‌ر بێت و ئیمه‌ش چاو‌دێر؟ وانیه؟؟ به‌س پله‌كانی به‌رێوه‌به‌ر و چاو‌دێر به پێی بابه‌ت نیه به‌ڵكو زیادكردنی ئه‌ركێكه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته چاو‌دێر.
كه‌واته راستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ده‌بێت ئێمه خۆمان بپارێزین نه‌بینه چاو‌دێر چونكه ئه‌ركمان زۆر ده‌بێت و ئه‌گه‌ریش ئه‌ندامێك بین یاخود ئه‌ندامێكی زێرین بین ره‌نگه بابه‌ت و قسه‌كانمان له چاودێر‌و به‌رێوه‌به‌ر زیاتر باوه‌ڕپێكراو بێت چونكه هه‌میشه له خزمه‌تی ئه‌ندامه‌كانی تر بوین له یانه‌دا..
ئه‌گه‌ر چاو‌دێر سه‌ردانی یانه نه‌كات و ئاگای لێ نه‌بێت ئه‌وه له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رو چاودێره‌كانی تره‌وه سه‌رزه‌نشت ده‌كرێت چونكه خاوه‌نی به‌رپرسیارێتیه‌كه. به‌ڵام ئه‌ندام وانیه..
له كۆتاییدا ... كاری هه‌موان پیرۆزه و ده‌ش بێت دڵخۆش بین به‌وه‌ی بتوانین خزمه‌تێك بكه‌ین.. گرنگ ئه‌وه‌یه بتوانین ئه‌وه‌ی دێته ئه‌م یانه‌وه پرسیاره‌كه‌ی وه‌ڵام بده‌ینه‌وه‌و خزمه‌تێك به‌م گه‌له‌مان بكه‌ین..
باوه‌ڕ بكه‌ن ئه‌وه‌ی به ده‌م ئه‌ندامانه‌وه دێت ئه‌وه به‌رێوه‌به‌ره ئه‌گه‌ر ته‌نها 20 به‌شداریشی هه‌بێت.
من نمونه‌یه‌ك دێنمه‌وه كۆتایی به قسه‌كانم دێنم..
گریمان یانه‌یه‌ك هه‌یه بۆ كۆ بونه‌وه‌ی چه‌ند براده‌رێك و بۆ قسه‌ی خۆش و ده‌مه‌ته‌قێ.. هێمن فاتح هه‌ستاوه به كرێ گرتنی بیناكه‌و ته‌رتیبی كردوه.. هه‌رده‌ش له ژووره‌وه وه‌ستاوه به‌خێرهاتنی میوانه به‌رێزه‌كان ده‌كات.. هیواو گه‌نجۆش وه‌كو ئێف بی ئای هیدفۆنیان له گوێیه‌و نه‌وه‌ك شه‌رێك بێت و ئاگاداری ئه‌ندامه‌كانن..
لێره‌دا كێ گرنگه له‌م یانه‌یه؟ هێمن فاتح كه خاوه‌نه‌كه‌یه‌تی؟ یان هه‌رده‌و گه‌نجۆ و هیوا؟؟ یاخود ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كه رۆژانه دێته ژووره‌وه‌و زۆر ده‌م به خه‌نده‌یه‌و هه‌میشه له خزمه‌تی ئه‌ندامه‌كانه‌وه و داواكاریه‌كانیان جێ به جێ ده‌كات؟؟
بێگومان ئه‌وه‌ی كه له ژووره‌وه ئه‌كتیڤه نه‌ك جه‌ماعه‌تی ئێف بی ئایی و موڵكداره‌كان.. میوانه‌كان كێ ده‌ناسن؟؟ ئه‌وه‌ی كه خزمه‌تیان ده‌كات وزانست و زانیاری زۆری پێیه یان خاوه‌ن موڵك؟؟
كابرا نایه‌ت بۆ بینیی خاوه‌ن موڵك .. كابرا دێت بۆ فێربونی شتێك كێ فێری كرد ئه‌وه مامۆستایه‌تی..
ئه‌گه‌ر بیناكه هه‌ر هێمن فاتح و هه‌رده‌و دوو ئیف بی ئایه‌كه بێت و ئه‌ندامی تێدا نه‌بێت ئه‌وه هیچ ئامانجێك ناپێكێت.. به‌ڵكو به ئه‌ندامه ئه‌كتیڤه‌كانی ناو یانه‌كه جوان و گه‌شاوه‌یه..
هه‌ر شاد بن
ده‌ست خۆشبێت بۆ ئه‌م قسانه‌ی که فه‌رمووت،کاک هیوا گیان من مه‌به‌ستم له‌وه نیه که بڵێم
به‌یانی یاخود دوو به‌یانی منیش ببم به به‌ڕێوبه‌رو چاو‌دێر بڵێم تا حکومه‌ت و ده‌زگاکان پێم بزانێ‌و خه‌ڵاتم بکات وه‌ڵاچیه خزمه‌تی گه‌له‌که‌م کردووه،وه بشڵێین پله‌که‌مان زیادی کردووه ده‌بێ موچه‌مان زیادبێت وه
چاویشم له‌وه نیه که بۆ داهاتوو پاداشت وه‌رگرم من ته‌نها سه‌لامه‌تی ئێوه‌م ده‌وێت که هیچتان لێبه‌سه‌رنه‌یه‌ت،گه‌ر بێتوو خوا نه‌خاسه شتێکتان لێبێت کێ خزمه‌تی ئه‌م گه‌له ده‌کات،وه مه‌به‌ستیشم له‌وه نیه ووتبیتم ئه‌م یانه‌یه خزم خزمایه‌تیه من ته‌نها وه‌ک پرسیارێک ئه‌مه‌م ووتوه،ووتومه دوور له‌م یانه‌یه وه‌ک یانه‌ی تر وابێت،به‌ڵام له‌خوا به‌زیادبێت که یانه‌که به‌یه‌ک ئاراسته و
ڕێک و پێک هه‌موو ڕۆژێک ده‌چێته سه‌ر،من پله‌م بۆچیه گه‌ر نه‌یه‌مه یانه بزانم ئه‌ندامان کێشه‌یان چیه‌و وه‌ڵا ته‌نها ببم به چاو‌دێر پله‌کانم زیادبکرێت،وه کاک هیوا قسه‌کات چوانه که ئه‌ڵێی چاودێری ته‌نها چوانکردنی یانه نیه، ئه‌ی چاودێری ئه‌وه‌یه که دیزاینی یانه چوان بکات؟، یان بۆ ئه‌و ئه‌ندامه به‌ڕیزانه که به‌هانایانه‌وه بێت و بیزانێت ده‌ردیان
چیه‌و ناخی دڵیان بخوینێته‌وه که کێشه‌که‌یان چیه و دانه به‌دانه بۆیان چاره‌سه‌ر بکات به هه‌موو چه‌سته‌و ڕۆحیه‌وه یارمه‌تیان بدات له‌گشت بۆچون و پرسیاره‌کانیان له‌هه‌ر بابه‌تێک بێت،نه‌ک ته‌نها بۆ به‌ڵێ یان نه‌خێر یان ده‌ستت خۆشبێت،که‌چی ناشزانێت که ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی تێدا باسکردووه ئه‌و لینکه په‌یوه‌ست کراوه به سێرفه‌ر که بۆهاک کردنی کۆمپیته‌ری ئه‌و ئه‌ندامانه که دایده‌به‌زێنن له‌ناو کۆمپیته‌ره‌که‌یان.
سوپاس بۆتۆش کاک هێمن گیان چاک ئه‌زانم که چاو‌دێر ده‌توانێت ده‌ستکاری هه‌موو به‌رنامه‌وو نووسینه‌کان بکات و وه بیانسڕێته‌وه،وه که فه‌رمووشیتت مه‌رج نیه ئه‌وه‌ی به‌شداری زۆر بكات ببێته چاو‌دێر، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی به‌شداری زۆر بكات ئاسته‌كه‌ی به پێی ئه‌و پلانه‌ی دانراوه زیاد ده‌بێت و بێگومان ئه‌ندامێك پله‌ی زێرینی هه‌بێت له پێشتره له ئه‌ندامیكی نوێ
له پێشنیار‌و بابه‌ته‌كانیدا،ئه‌ی باشه ئه‌گه‌ر وایه ده‌بۆمن و بۆ ئه‌و ئه‌ندامانه به‌ڕێزانه ڕوونبکه‌وه‌و
تێمبگه‌یه‌نه ئه‌وکه‌سه‌ی که‌بووه‌ته ئه‌ندام له‌من و له‌وانیتر باشتره؟،ئه‌ی باشه ده‌تێم بگه‌یه‌نه ئه‌و که‌سه‌ی که‌بووه‌ته چاو‌دێر چۆن بووه به چاو‌دێر چیکردووه‌و چی نه‌کردووه چ ڕێگه‌یه‌کی گرتوه‌ته به‌ر بووه به چاو‌دێر ؟، ده‌پێم بڵێ؟، ئه‌وه‌ته کاک Sevgidilberi ئه‌م ڕێگه‌یه بگره‌به‌ر تا ده‌گه‌یته شوێنی مه‌به‌ست وه ئاگاداریشم بکه‌وه بلێ ئه‌مه نه‌خشه‌که‌یه که ئه‌و که‌سه‌ی ئاره‌زوویه‌تی وه پێشم بڵێ؟، که گه‌یشته ئه‌و شوێنه تۆ چاودێریت،من نموونه‌یه‌ک ئه‌هێنمه‌وه ئه‌گه‌ر مرۆڤێک بیه‌وێت هه‌زار میل ببڕێت گه‌ر بڵێ وه‌ڵا من ئه‌م هه‌زار میله‌م پێنابردرێ ته‌سلیمبێت،ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌م مرۆڤه با له‌یه‌که‌م میله‌وه ده‌ست پێ‌بکات سه‌بر سه‌بر بیبڕێت به‌خۆی نازانێت چۆن ته‌واو ده‌بیت به‌ڵام به‌سه‌رکه‌وتوویی،تۆش کاک هێمن وه‌ک ئه‌م هه‌زار میله بۆمن و بۆ ئه‌ندامانی خۆشه‌ویست ڕێگاکه‌مان بۆ ده‌ستنیشان بکه،ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌ندامێک پێی نه‌بردرا به‌سه‌رکه‌وتووی با ته‌سلیمبێت وه‌ک له‌سه‌ره‌وه که باسم کردووه؟.
*تێبینی بۆ ئه‌زیزی خوێنه‌ر:-کاک هه‌رده و هێمن و هیوا و گه‌نچۆ و ئه‌و ئه‌ندامه خۆشه‌ویستانه هیوادارم دڵتان لیم گران نه‌بێ و به‌غڵه‌ت لێم نه‌گه‌ن که ئه‌م چه‌ند قسه‌یه‌م کردووه پێم باش بووه،ئه‌گه‌ر پێم باشنه‌بایه نه‌مده‌کرد.
کاتێکی شاد بۆ ئێوه
به‌رێزم Sevgidilberi رێك پرسیاره‌كه‌ی خۆت وڵامدایه‌وه كه فه‌رمووت ( ئێمه چاومان له پاداشت نیه )
بێگومان سی فۆر كوردیش هه‌مان رێبازی گرتۆته به‌ر تا بتوانێت خزمه‌ت به گه‌له‌كه‌ی بكات
وه هه‌ر ئه‌ندامێك بیه‌وێت به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریه‌ی هه‌یه‌تی خزمه‌ت بكات باورناكه‌م بیر له پله‌و پایه‌ش بكاته‌وه
سه‌باره‌ت به دیزاینی یانه‌ی كوردستانیش بێگومان ئه‌و كه‌سه‌ی یانه به ماڵی خۆی بزانێت هه‌وڵی خزمه‌ت كردن و جوانكردنیشی ئه‌دات
به‌مه‌رجێك ئه‌و ئه‌ركه‌ی پێی دراوه پشت گوێی نه‌خات و ته‌نها له بیری جوانكردنی یانه دابێت
پاشان به‌رێزم كامه ئه‌ندام له‌یانه پرسیاری كردوه یان كێشه‌ی هه‌بوه به‌گوێره‌ی توانا وڵام نه‌دراوه‌ته‌وه ؟؟؟ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیشت وڵامی به‌رێوبه‌ر یان چاودێره شه‌رت نیه هه‌موو پرسیارێك به‌رێوبه‌ر یان چاو‌دێر وڵام داته‌وه ئه‌ی ئه‌ندامه كاراكان كاریان چیه ؟؟
ئه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی زانیاریان هه‌یه كاریان جیه ؟؟؟ ته‌نها ناردنی بابه‌ته‌و هه‌قیان به‌سه‌ر یانه نیه‌و ئایه جی به‌سه‌ردێت یان ته‌نها
له‌خه‌می وڵامی پرسیار و بابه‌ته‌كه‌ی بێت ؟؟
به بۆچونی من ئه‌و كه‌سه‌ی به دڵ بیه‌وێت خزمه‌ت بكات ئه‌ندام بێت یان به‌رێوبه‌ر هه‌ر ئه‌ی كات
مه‌به‌ستم له‌وه نیه كه ئه‌ندامه‌كانی یانه‌ی كوردستان له دڵه‌وه خزمه‌ت ناكه‌ن نا به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و هه‌سته دڵسۆزانه‌ی له یانه‌ی
كوردستان و له دڵی ئه‌نداماندا هه‌یه جێگای ئه‌وپه‌ری رێزلێنانه و گه‌وره‌یه بۆ یانه‌ی كوردستان وه هه‌مووشمان سه‌ردانی یانه‌كانی ترمان
كردوه‌و ئه‌و راستیه‌ش ئه‌زانین وه بۆیه ئه‌م چه‌ندێره‌شم نوسی چونكه پرسیاره‌كانی به‌رێزت وا ده‌رده‌كه‌وێت كه یانه ته‌نها هی چواركه‌سه ئه‌وانی تر هه‌مووی میوانه به پێچه‌وانه‌وه وه‌ك كاك هێمن ئاماژه‌ی پێدا ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی خۆشه‌ویست نه‌بن ئێمه‌ش نین
وه ئه‌گر رۆژێك له رۆژان سی فۆر كورد هه‌ڵگری بیری خۆپه‌رستی بوایه به‌دروشمی ( یانه‌ی كوردستان هی هه‌موانه و به‌هه‌موانه‌وه جوانه ) نه‌ده‌هاته ناو جه‌ماوه‌ر
به‌رێزم Sevgidilberi و هه‌موو ئه‌ندامه به‌رێزه‌كان وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا ده‌رگای ره‌خنه‌و پێشنیار كراوه‌یه
به‌ڵام هه‌ر ئه‌ندامێك ره‌خنه‌ی له كه‌سایه‌تی ئه‌ندامێك هه‌بوو ده‌توانێت نامه‌یه‌كی تابه‌تی بۆ به‌رێوبه‌ر بنێرێت ئاگاداری بكاته‌وه له‌و
ره‌خنه‌یه‌ی له‌و ئه‌ندامه هه‌یه‌تی چونكه یانه جێگای گۆرینه‌وه‌ی زانیاری و پێشنیار‌و ره‌خنه‌یه به گشتی
بۆیه به‌رێزم Sevgidilberi له نوسینه‌كانت هه‌ست به‌وه ئه‌كه‌م ره‌خنه‌ت له كاره‌كانی من یان كاك گه‌نجۆ هه‌یه چونكه له سه‌ره‌تاوه
پرسیارت له‌سه‌ر كاره‌كانی چاودێران هه‌بوو به‌رێزیشت ئازادی له‌وه‌ی ره‌خنه‌كه‌ت بگه‌یه‌نیه كاك هێمن یان كاك هه‌رده وه‌ك به‌رێوبه‌ر
باوریشم وایه كه به‌وردی به‌دواداچونی بۆ ئه‌كه‌ن من به‌ش به‌حاڵی خۆم زۆریش خۆشحاڵ ئه‌بم ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كم هه‌بوو كه‌سێك ره‌خنه له هه‌ڵه‌كه‌م بگرێت تا بتوانم چاره‌سه‌ری بكه‌م نه‌ك لێی بێ ئاگابم
پێم وابێت كاك گه‌نجۆش به هه‌مان شێوه بیر ئه‌كاته‌وه
هیوادارم به‌رێزم Sevgidilberi وڵامێكی درووستم بۆ نوسیبیت
بێخه‌م به له‌وه‌ی من دڵگران بم له ره‌خنه‌كه‌ت
له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ری رێزوو خۆشه‌ویستیم بۆ به‌رێزت
بونی هه‌ر كه‌سێك به چاو‌دێر له‌یانه‌ی كوردستان ده‌بێت ئه‌م كارانه كرابێت:
1-ئه‌و كه‌سه جێگه ده‌ستی دیار بوبێت و خه‌مخۆری یانه بێت.
2-ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ران و چاودێران له‌سه‌ری رێك بن كه ئه‌و كه‌سه شیاوه بۆ چاودێری. لێره‌دا وشه‌ی (شیاو) بۆ ئه‌وه نیه ئه‌و كه‌سه بابه‌تی زۆره.. شیاو مه‌به‌ستمان له‌ماوه‌ی كاركردنی له یانه‌دا دیار بێت دڵسۆزی یانه‌یه نه‌ك حه‌زی له پله‌و پایه‌یه ده‌توانێت كاری چاودێری بكات.
3-ئه‌و كه‌سه باوه‌ری به هه‌ر سێ پرۆژه‌كه‌ی سی فۆر كورد هه‌بێت و له‌گه‌لیدا بوبێت ( پرۆژه سایتی سی فۆر كورد و یانه‌ی كوردستان و رۆژنامه‌ی سی فۆر كورد).. به‌رده‌وام خه‌می له هه‌ر سێكیان خواردبێت.
نازانم تۆ حه‌زت له‌وه‌یه ته‌نها له ژێر ناوه‌كه‌ت بنوسرێت چاو‌دێر؟
زۆر ئاساییه حه‌ز ده‌كه‌یت وای لێ ده‌كه‌ین هه‌ر كه‌سێك یه‌كه‌مجاریش بو به ئه‌ندام له ژێرناوه‌كه‌ی ده‌نوسین چاو‌دێر..
من نوسینێكی درێژم بۆ نوسیت وه‌مزانی به‌وه كافیه؟؟ به‌ڵام دیاره وا نیه.. ره‌نگه له قۆناغه له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌ند كه‌سانه‌ی سه‌دانی یانه ده‌كه‌ن ته‌نها دوو چاودێرمان پێویست بێت.. ره‌نگیشه ئه‌گه‌ر سه‌ردان و ئه‌ندام زۆر بوو بیست چاودێرمان پێویست بێت..
جارێكی تر ده‌ڵیم چاو‌دێر یارمه‌تیده‌ری به‌رێوه‌به‌ر بۆ ئاگا بون له یانه.. ئه‌گه‌ر یانه به 2 چاودیرو 2 به‌رێوه‌به‌ر كۆنترۆڵ نه‌كرا ئه‌وه ده‌یكه‌ینه هه‌شت چاو‌دێر..
ئێستا روون بۆته‌وه قۆناغه‌كانی بونه چاو‌دێر چیه؟ ئه‌گه‌ر من ته‌نها 10 ئه‌ندامم هه‌بێت و هه‌رهه‌مویان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بابه‌تیان زۆره بیانكه‌مه چاو‌دێر.. باشه ئه‌و ده‌ئه‌ندامه چاودێری كێ بكه‌ن كه هه‌ر هه‌مویان چادێر بن و هیچ ئه‌ندامی ترمان نه‌بێت..
چه‌ند ئه‌ندام زۆر بێت و چه‌ند پرسیار زۆر بێت ئه‌وه‌نده یانه پێویستی به چاو‌دێر هه‌یه.
حه‌ز ناكه‌م یانه‌ی كوردستان وه‌كو هه‌ندێك شێن سه‌یر بكه‌ن.. یانه‌مان هه‌یه ته‌نها له رۆژێكدا ده ئه‌ندام سه‌ردانی ده‌كات و هه‌ر ده‌یه‌كه‌شیان چاودێرن..
به‌و هیوایه‌ی وه‌ڵامت ده‌ست كه‌وتبێت..
[
hhh.... supas kak Hemn gyan bawart habet qsam awana zora bom darnabrdret lamshwena baxwa dlm pry qsaya nazanm chit peblem gar blem dly rojek tyrek badl kawet bmrm,gar blem guly atrsm rojek larojan shna bayaky bahez bet gulaka bwarenet,ay basha chit nawbnem, lahamuy bashtr nawt danem Hemn Barewbar, wa hazyshm krd blem baxwa hichm nawet chunka amn wa darsyxom penaxyndree ba hala hal daxynm ta dardachm wa nobaty awaya bbm ba chawder arkm bkaweta sar.[/color]
kak Hiwa gyan baba plaw payaw hichm nawet ba plashm zyad nabet wala baba har awa maya bbma chawder arkm bkaweta sat, lalayak jnu mndal,layakyt kolej.ncha noray awamana bkaweta sarman.
REZU XOSHAWYSTYM QBUL BKAN

slaw melat chonn....
wala are lajeate hamu roj awanda text a danwsn badaxawa basa 2 babat nusraba bashtr bu wala jand kasek estfadae le dakrd
barae mn awa jand peshnerarr raxnaeak bua tawaw esta babat bnysn barezanm wa ba walame hawraeakan bdaenawa bashtra ok...
lagal rezm bo hamu leaak
:-)
به‌ڕێز Sevgidilberi وه‌ره با جێگانمان بگۆرينه‌وه من ده‌بمه ئه‌ندام تۆش ببه چاودێری فه‌رقمان چيه ئه‌ندام بيت يان چاو دێر له‌و به‌سته‌ری خۆره زانيارت ده‌ست ده‌كه‌وێت له‌سه‌ر من
ganjo_allai
من حه‌ز به‌رون كردنه‌وه ناكه‌م له‌سه‌ر به‌كار هێنانی پڕۆگرام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی رۆژان زۆرترين كات به‌سه‌ر ده‌به‌م به به‌كار هێنانی نيت و كۆمپيته‌ر له ماڵ
من به‌س فريای ئه‌وه ده‌كه‌وم ئه‌و كارانه‌ی خۆم ئه‌نجاميان ده‌ده‌م گۆرانكاريان تێدا بكه‌م ئه‌مه‌ش نمونه‌ی كاره‌كانم
www.g-soft.6te.net
وه حه‌زيش ناكه‌م ئاستی پێوانه‌ی تۆ مار بكه‌م له نوسين ئه‌مه‌ش نمونه‌ی ئه‌و قسه‌يه‌م له‌به‌ر چی حه‌ز ناكه‌م له‌به‌ری ئه‌وه‌ی كێ ده‌لێت ئه‌و بابه‌ته‌ی ئه‌م رۆ ده‌ی نوسم به تێپه‌ڕبونی ساڵێل من له‌و بابه‌ته ڕازی بم ؟! سه‌يری مێژووی به ئه‌ندام بون رێژه‌ی بابه‌ته‌كانم بكه
ganjo_allai la web chin
ganjo_allai la microkurd
سوپاسته‌که کاک گه‌نچۆ بۆ قسه چوانه‌کانت.
سڵاوتان لێبێ هاورێیان
چاوم خشاند به هه موو نوسراوه‌كانتاندا ده‌ستان خۆشبێ
هه‌ریه‌ك له ئێوه وانه‌یه‌كی فێر كردین منیش ته‌نها ئه‌مه ئه‌ڵێم
گه‌نجێك چو بۆلای سوقرات وتی مامۆستا زانیارم فێربكه ئه‌ویش ده‌ستی گرت و بردیه لای ئاوێك سه‌ری كرد به ئاوه‌كه‌دا تا ته‌واو هه‌ناسه‌ی لێبرا وپاشان به‌ریدا دوای كه‌مێك گه‌نجه‌كه هاته‌وه سه‌ر خۆی به هه‌ناسكه بركێوه ووتی مامۆستا من ته‌نها ووتم زانستم فێركه نه‌ك بم خنكێنه سوقراتیش ووتی ئه‌وكاته‌ی سه‌رت له ئاوه‌كه‌دابوو هه‌موو هیوایه‌كت چی بوو ، گه‌نجه‌كه
ووتی تۆزێك هه‌وا بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خنكێم ،سوقڕاتیش ووتی ده‌ی تائه‌وئه‌ندازه‌یه‌ش عاشق نه‌بی بۆ زانست و زانیاری هیچ كات فێرنابیت و نابی به‌زانا وه‌ئه‌مه‌ش وانه‌ی یه‌كه‌مته.
به ڕێزان بائێمه‌ش ئاوا عاشقی زانست و زانیاری بین وازله‌شتی روكه‌ش ولاوه‌كی بێنین ،وه‌كاتێك شتێكیش فێربووین بابیبه‌خشین
سوپاس بۆهه‌موولایه‌ك