03-27-2008, 12:58 AM

له به‌رواری 18-9-2007 رۆژنامه‌ی سی فۆر كورد تایبه‌ت به كۆمپیوته‌رو ئینته‌رنێت و ته‌كنه‌لۆژیای زانیاریه‌كان ده‌ر چوو، ره‌نگه ئه‌و پرسیاره لای زۆرمان دروست بێت كه رۆژنامه‌ی سی فۆر كورد بۆ؟
به‌رێزان
پێمان باش بوو هه‌وڵ بده‌ین رۆژنامه‌ی سی فۆر كورد ده‌ربكه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه حاڵی گیرفانمان ئه‌وه‌نده باش نیه به‌ڵام دڵخۆش ئه‌بین له بواری رۆژنامه‌گه‌ریش خزمه‌تێك بكه‌ین.
رۆژنامه‌ی سی فۆر كورد یاخود باشتره بڵێین هه‌فته‌نامه‌ی سی فۆر كورد بریاره هه‌فتانه بێت و به چوار لاپه‌ره بێته به‌ردیدی ئێوه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تامانه به پێویستمان زانیوه كه وه‌كو سه‌ره‌تای كاره‌كه‌مان دوو هه‌فته جارێك ده‌ر بچێت، واته سێشه‌مه‌یه‌ك ده‌بینه میوانتان و سێشه‌مه‌یه‌ك ئێوه ببنه میوانی ئێمه به ناردنی بابه‌ت بۆ سی فۆر كورد.
سی فۆر كوردی هه‌فته‌نامه مۆركی رۆژنامه‌یی تێدایه‌و هه‌ول ده‌ده‌ین بابه‌ته‌مانمان ئه‌كادیمی بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ ئاستی رۆشنبیری زانستی هه‌موان گونجاو بێت.
بێگومان هه‌نگاو هه‌ڵنان بۆ ئه‌م كاره ئاسان نیه‌و ئێمه‌ش وه‌كو چه‌ند كه‌سانێكی شاره‌زا له‌م بواره‌دا پێمان باش بوو هه‌فته‌نامه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه ده‌ر بكه‌ین، تاكو هه‌فتانه به ئێوه‌ی ئازیز شاد بین و تازه ترین هه‌واڵی زانستی و تازه‌ترین به‌رنامه‌ی پێویست و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ئه‌م بواره‌تان پێشكه‌ش بكه‌ین كه بێگومانین زۆربه‌مان پێویستمان به‌م جۆره زانیاریانه هه‌یه كه به زووی به ده‌ستمان بگات.
سی فۆر كورد درێژكراوه‌ی سایتی سی فۆر كورده كه سێ ساڵ زیاتره خزمه‌تی میوانانی ئه‌كات، به هه‌واڵی تازه‌و به‌رنامه‌ی پێویست و زۆر بواری تری فێركردن، وامان پێ باش بوو جگه له‌وه‌ی به هۆی سایته‌كه‌وه خزمه‌ت ده‌كه‌ین بتوانین به رۆژنامه‌ش بیخه‌ینه به‌رده‌ست ئێوه‌ی ئازیز.
به هه‌ستێكی لێپرسراویه‌وه ده‌ستمان داوه‌ته ئه‌م كاره كه بێگومانین رۆژنامه‌گه‌ری كوردی له‌م قۆناغه‌دا پێویستی به هه‌بونی رۆژنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به بواری ته‌كنه‌لۆژیای زانیاریه‌كان هه‌یه تاكو له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م زانسته و عه‌وداڵبوونی زۆرێكمان بۆ ئه‌مبواره ئه‌مه تین‌و شكێنه‌ر‌ێك بێت هه‌م بۆ ئێمه‌و هه‌م بۆ ئێوه.
ئه‌وه‌ی گرنگه له‌لامان هه‌روه‌كو له تایتڵی سایته‌كه‌مان نوسیومانه (سی فۆر كورد هی هه‌موانه‌و به هه‌موانه‌وه جوانه) هه‌فته‌نامه‌ی سی فۆر كوردیش هه‌مان دروشمی هه‌یه‌و به ئێوه‌وه ده‌توانین زیاتر خزمه‌ت بكه‌ین و به ئێوه‌وه ده‌توانین له سات و وه‌ختی خۆیدا به یه‌ك بگه‌ین و كاروانی خزمه‌ته‌كه‌مان به‌رده‌وام بێت و هه‌میشه چاره‌سه‌ركه‌ری كێشه‌كانی ئه‌م بواره‌تان بین و قوتابخانه‌ی فێربونی زیاتر و به هه‌واڵ و وتاری ئه‌كادیمی هه‌موان سود مه‌ند بكه‌ین.
به شێوه‌یه‌كی كاتی دوو هه‌فته جارێك دێینه خزمه‌تتان تا ئه‌وكاته‌ی زیاتر به ئێوه ئاشنا ده‌بین و به بابه‌ت و نوسینی ئێوه شاد ده‌بین.
به‌و ئومێده‌ی بتوانین ئه‌م هه‌نگاوه‌مان جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی ئێوه بێت و به هه‌موانه‌وه بتوانین به‌ردێك بخه‌ینه سه‌ر كاری رۆژنامه‌گه‌ری زانستی بواری ته‌كنه‌لۆژیای زانیاریه‌كان