سڵاو خۆشه‌ویستانی یانه‌ی كوردستان
به هۆی زۆری پێشنیاری ئه‌ندامان له‌سه‌ر زیادكردنی به‌ش له یانه‌ی كوردستان
به‌چاكمان زانی بابه‌تێك تایبه‌ت بكه‌ین به پێشنیاری ئه‌ندامان بۆ زیادكردنی به‌ش له‌یانه‌دا
تێبینی:
1:هه‌ربه‌رێزێك پێشنیاری زادكردنی به‌شی هه‌یه با له‌م بابه‌ته‌دا به‌ژداربێت
هه‌ربابه‌تێكی تازه سه‌باره‌ت به زیادنی به‌ش بنوسرێت به‌بئ ئاگاداری نوسه‌ر ده‌سرێته‌وه ئه‌وه‌ش بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو پێشنیاره‌كانه كه تایبه‌تن به به‌ش زیاد كردن
2: ئه‌گه‌ر به‌رێزێك پێشنیاری به‌شێكی كردبوو دووباره‌ی مه‌كه‌ره‌وه ته‌نها پێشنیاری ئه‌و به‌ژداربوه بخه‌ره ناو چوارچێوه‌وه یان ناوی به‌ژداربوو بنووسه
3: له یانه‌ی كوردستان به‌شی هاك زیاد ناكرێت
4: هه‌وڵبده ته‌نها به‌شێك بنووسه كه به‌لاته‌وه گرینكه تا مافی به‌ژداری بدرێت به ئه‌ندامانی تریش ئه‌گه‌ر كورته‌یه‌كیش له سه‌ر پێشنیاره‌كه‌ت بنوسی باشتر ئه‌بێت
5: ئه‌گه‌ر به‌شێك داخوازی زۆری هه‌بێت له لایه‌ن ئه‌ندامانه‌وه‌و دوای رازی بونی چاودێران و به‌رێوه‌به‌ران سود مه‌ند بوو بۆ یانه‌و هه‌موان ئه‌وا زیاد ده‌كرێت
6: ئه‌گه‌ر به‌رێزێك پێشنیاری به‌شێك بكات و پاڵپشتیشی نه‌بێت به‌ڵام توانای به‌رێوه‌بردنی ئه‌و به‌شه‌ی هه‌بێت به‌هه‌مان شێوه له یانه‌دا زیاد ئه‌كرێت
7: ته‌نها ئه‌و به‌شانه زیاد ئه‌كرێت كه په‌یوه‌ندیان هه‌یه به ئایتیه‌وه
8 : ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێك چالاك بێت له‌و به‌شه‌ی پێشنیاری بۆ ئه‌كات له داهاتودا نازناوی ئه‌م به‌شه وه‌ر ئه‌گرێت
له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستیمان بۆ ئێوه‌ی ئازیز
کاکه گیان قسه‌یه‌ک له برا بچوکتان وه‌رگرن.... تکایه رێگه به که‌س مه‌ده‌ن رێکلام بۆ یانه‌ی تر بکات رێگه به که‌س مه‌ده‌ن سایتی یانه‌ی تر بلاو بکاته‌وه...
سه‌باره‌ت به به‌شیش تکایه به‌شه‌کان رێک بخه‌ن به‌شی ماسنجێر به ته‌نیا به‌شی مۆبایل بکه‌نه‌وه بۆ زانیاری و به‌رنامه‌ی مۆبایل به‌شی سایته کوردیاکانیش ره‌ش بکه‌نه‌وه با رێکلام نه‌مێنێت تکایه....به‌شی هه‌والی زانستی به‌شی هه‌والی وه‌رزشی به‌شێک بۆ هه‌مه‌ره‌نگ به‌شی سه‌ته‌لایت به‌که‌نه‌وه به‌شی پرۆگرام دارێژی بکه‌نه‌وه...ئه‌زانم ماندوو بونی زۆری ئه‌وێت به‌لام هیچ سه‌رکه‌وتنێک بێ ماندوو بون ناکرێت...من که هاتمه ئه‌و یانه‌یه زۆر خه‌مم خوارد که ئه‌و هایه بۆیه بریارم دا که خزمه‌ت له‌و سایته بکه‌م....هه‌ر به‌شێک له‌و به‌شانه‌ی وتم ئاماده‌م به‌رێوه‌ی ببه‌م...
تکایه رێگه به که‌س مه‌ده‌ن رێکلام بۆ یانه‌ی تر بکات رێگه به که‌س مه‌ده‌ن سایتی یانه‌ی تر بلاو بکاته‌وه...
سه‌رکه‌توو بن..
ئايا هةمومان ئيسلامين ؟ لةودةقةيةى لةدايك ئةبين بة ئيسلام اومان ئةبةن ؟ لة تةسكةرة ئةنوسن( مسلم ) هةمووى ئيسلامة؟
براده‌ران..
من پێم باشتره كه به‌شه‌كانی ئه‌م مه‌كۆیه زۆرتر بكه‌ن، به‌ڕاستی زۆر شتمان هه‌یه بینوسین به‌ڵام هیچ به‌شێكیان بۆ نادۆزینه‌وه، راسته مه‌كۆیه‌كه تایبه‌ته به كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت، به‌ڵام ئه‌وه‌تا چه‌ندین بابه‌تی ئایینی بڵاو ده‌كرێته‌وه به‌ڵام شوێنی نییه، مه‌جبور له به‌شی گشتی دانراوه، چه‌ندین بابه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه له گشتی دانراوه، جگه له‌وانه زۆر به‌شی تر هه‌ن كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به خودی گه‌نج هه‌یه.. ده‌توانن هه‌ر به‌شێك و چاودێرێكی بۆ دابنێن بۆ ئه‌و هه‌ڵانه‌ی ده‌كرێت ئه‌وه‌ی تر براده‌ران ده‌توانن شتی تیا بنوسن، زۆر به‌شی تر هه‌یه له بواری كۆمپیوته‌ر بایه‌خی پێ نه‌دراوه لێره، وه‌ك به‌شی چاككردنه‌وه و رێنماییه‌كان، به‌شی پرسیار و وه‌ڵام، به‌شی هاردوێر به‌شی نێتۆرك، وه چه‌ندین به‌شی تر هه‌ن، ئه‌و به‌شانه ده‌بێت پڕ بكرێته‌وه به بابه‌تی باش و رێك و پێك تا زۆرترین خه‌ڵك سه‌ردانی بكات.. به‌ڕاستی ئێستا ئه‌و مه‌كۆیه زۆر سسته و بابه‌تی زۆر كه‌می تێدایه موقاره‌نه‌ته‌ن به مه‌كۆی تر..
به‌ڕای من به‌شی ناساندنی ماڵپه‌ڕ هه‌بێت و له‌گه‌ڵ بۆچوونی كاك زانا نیم.. چونكه ئه‌وه مه‌كۆیه‌كه بایه‌خ به كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت ده‌دات، دروستكردنی ماڵپه‌ڕ و ناساندنی زۆر شتێكی گرنگه له ناو ئه‌و جۆره مه‌كۆیانه هه‌بێت، زۆر كه‌س هه‌یه هه‌ر لێره‌وه فێری دروستكردنی ماڵپه‌ڕ ده‌بێت، بۆیه زۆر گرنگه ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی خۆی پێوه ماندوو ده‌كات به خه‌ڵك و براده‌رانی ئێره‌ی بناسێنێت و رایان وه‌ربگرێت و له‌وانه‌یه براده‌ران یارمه‌تی بده‌ن له‌و هه‌ڵانه‌ی كردویه‌تی.. هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و به‌شداربووانه ئاگادار ده‌بن له هه‌ر ماڵپه‌ڕێكی نوێ دێته كایه‌وه.
له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌كانی تری كاك زانام كه به‌شی هه‌واڵی زانستی و مۆبایل و سه‌ته‌لایت و ماسنجه‌ر و وه‌رزش و هه‌مه‌ره‌نگ زیاد بكرێت.
كاك هیوا گیان، راسته ئه‌و مه‌كۆیه پاشكۆی ماڵپه‌ڕی c4kurd ه، به‌ڵام ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه تایبه‌ت بن به كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت، ئه‌وه‌تا سه‌دان مه‌كۆی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی هه‌یه هه‌مووی تێكڕای ئه‌و به‌شانه‌ی تێدایه، دوزانی بۆ؟؟ مه‌كۆ وه‌ك جێگایه‌ك وایه كه هه‌موو كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی ده‌بێت شت بنوسێت، ئه‌وجا خه‌ڵك هه‌یه زۆر شت له كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت نازانێت، ته‌نها دێت فێر بێت، به‌ڵام له‌وانه‌یه پسپۆر بێت له بواری ده‌روونزانی..
به‌نیسبه‌ت وه‌ڵامی هێدی نازانم مه‌خسه‌دت چییه؟؟ ده‌توانی روونی بكه‌یته‌وه زیاتر..
پێم باشه ئه‌و به‌شانه زیاد بكرێن:
١- به‌شی ئایینی: ئیسلامی، كتێب و به‌رنامه‌ی ئیسلامی، ده‌نگ و ره‌نگی ئیسلامی، ئاینه‌كانی تر
٢- گشتی: بابه‌تی به‌سوود، پیرۆزبایی و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامان(تایبه‌ت بێت به ئه‌ندامان)
٣- ئه‌ده‌بی: شیعر و په‌خشان، چیرۆك و رۆمان، په‌ندی پێشینان، قسه‌ی خۆشه‌ویستی (همسات)
٤- به‌شی ئافره‌ت: ته‌ندروستی و خوارده‌مه‌نی، خۆ جوانكردن، مۆدێلی نوێ
٥- هه‌مه‌ره‌نگ: نوكته و پێكه‌نین، یاریكردنی له‌ناو ئه‌ندامان، وێنه
٦- وه‌رزشی: هه‌واڵی وه‌رزشی، خوله‌كان، وێنه‌ی وه‌رزشی
٧- كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت: به‌رنامه و كراك، یاریی نوێ، ماسنجه‌ر، نێت ۆرك، هاردوێر، پرسیار و وه‌ڵام، چاككردنه‌وه، داواكردنی به‌رنامه، باسكردن و روونكردنه‌وه‌ی به‌رنامه، دروستكردنی ماڵپه‌ڕ، دیزاینكردن، ناساندنی ماڵپه‌ڕ
٨- مۆبایل و سه‌ته‌لایت: به‌رنامه‌ی مۆبایل، به‌رنامه‌ی سه‌ته‌لایت، یاری، پیم، كه‌ناڵه‌كانی سه‌ته‌لایت، بلوتوس
٩- كۆمه‌ڵایه‌تی: یه‌كترناسین، گیروگرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی، گیروگرفتی گه‌نجان، خوێندن، خۆشه‌ویستی، رێنمایی...
١٠- به‌شی منداڵان، چیرۆكی منداڵان، وێنه، ده‌نگ و ره‌نگ، گۆڤار...
ئیتر نازانم چیتر پێویسته براده‌ران؟؟؟؟
٨-
سوپاس بۆ به‌ژداریتان
كاكه زانا بۆچی لات گرینگه به‌شی سایته كوردیه‌كان نه‌مێنێت ؟؟؟
كاكه هێدی مه‌به‌ستی به‌رێزت روون نیه تكایه روونی بكه‌ره‌وه
كاكه ره‌سه‌ن ده‌ستت خۆش بێت بۆ گواستنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ت
پێشنیاره‌كانت له جێگای خۆیه‌تی
سه‌باره‌ت به خاڵی حه‌وته‌م براگیان ئێمه ئه‌م خاڵه‌مان دانه‌خستوه به‌ڵكو خاڵێكی كراوه‌یه
مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌نیه ئه‌گه‌ر به‌شێك په‌یوه‌ندی به ئای تیه‌وه نه‌بێت زیاد ناكرێت نا به پێچه‌وانه‌وه ئێمه له هه‌وڵی گۆرانكارین له یانه
وه له سه‌ره‌تاوه ده‌مانتوانی ئه‌و به‌شانه‌ی به‌رێزت ئاماژه‌ت پێكردوه زیادی بكه‌ین به‌ڵام به‌ش هه‌ر ئه‌وه‌نیه زیادی بكه‌ی به‌ڵكو به‌رێوه‌بردنی ئه‌وێت
ئێمه با به‌شی وه‌رزش یان ئاینی هید....زیادبكه‌ین ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌بێت به‌رێوه‌ی ببات یان مانگی جارێك بابه‌تی لئ بنوسرێت ئایه ئه‌م به‌شه سوودی چیه ؟؟؟؟
به‌راستی ئێمه ئه‌مانه‌وێت به‌شێك زیادبكرێت چالاك بێت نه‌ك به مردویی له‌یانه‌دا بمێنێته‌وه ....
من پێم وابێت له یانه‌دا بابه‌ته ئاینیه‌كان ئێستا زۆر چالاكن وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش به هه‌مان شێوه بۆیه قابیلی به‌شیان هه‌یه
به‌ڵام پێویسته كه‌سێك به‌رێوه‌ی ببات ئێمه له باره‌ی ده‌ست نیشانكردنی كه‌سه‌كه قسه ئه‌كه‌ین دوای ده‌ست نیشان كردن له یانه‌دا زیاد ئه‌كرێت
كاكه ره‌سه‌ن به‌رێزیشت ئه‌گه‌ر به‌شێكت زۆر لا گرینگه‌و ئه‌توانی چالاكی بكه‌ی ئگادارمان بكه‌ره‌وه
به‌رێزان بیرتان نه‌چێت یانه‌ی كوردستان هی هه‌موانه‌و به هه‌موانه‌وه جوانه بۆیه ئه‌بێت وه‌ك یانه‌ی خۆتان كاری بۆ بكه‌ن...
سه‌ركه‌وتوبن
سوپاس كاك هیوا.. به ته‌ئكید كه‌سانێك ده‌بن وه‌ك چاو‌دێر بۆ به‌شه‌كان، به‌ڵام گه‌ر به‌شه‌كه نه‌بێت چۆن چاو‌دێر ده‌بێت؟؟؟ قه‌سدم ئه‌وه‌یه تۆ چۆن ده‌توانی یه‌كێك بدۆزیته‌وه وه‌ك چاو‌دێر بۆ به‌شێك هێشتا وجودی نییه؟؟؟ خۆ تۆ پۆست ئیعلان ناكه‌یت و خه‌ڵك بێت ته‌قدیم بكات؟ ئه‌وه‌تا كه‌سانێك هه‌ن لێره بابه‌ت و شت ده‌نوسن، ده‌توانی پێیان بڵێیت و له‌وانه‌یه رازی بن.. به رای من ده‌توانی به‌ش بكه‌یته‌وه و خه‌ڵك شتی تیا بنوسێت، وه له به‌شداركردندا دیار ده‌بێت كه چه‌ند كه‌س ده‌توانێت به‌ڕێوه‌ی ببات..
سلاو کاک هیوا گیان به‌ره‌ئی من ئه‌گه‌ر به‌شێکی تایبه‌ت به ئاین زیاد بکرێت یانه‌که زۆر جوانتر‌و باشتر ده‌بوو
هیوادارم پێشنیاره‌که‌تان به‌دل بێ
کاکه هیوا من ئاماده‌م 4 به‌ش به‌ریێوه ببه‌م به‌شی ده‌نگ و ره‌نگ به‌شی ماسنجێر به‌شی مۆبایل به‌شی هه‌والی زانستی.....به‌لام تکایه رێکلام قه‌ده‌خه بکه‌ن هه‌ر یانه‌و به بابه‌تی خۆی جوانه بۆیه که رێکلامی تێکرا ده‌بێته یانه‌یه‌کی دواکه‌وتو..
سه‌رکه‌وتوبن..
ببوره كاك زانا من له‌گه‌ڵ رای جه‌نابتان نیم
بۆ سایته‌كان ناوی سایتی خۆیان بڵاو نه‌كه‌نه‌وه، ئه‌ی بڕیار نیه ئه‌م یانه خزمه‌تی هه‌موو لا بكات؟ ئه‌ی بڕیار نیه ئه‌م یانه‌یه هی هه‌موان بێت؟ ئه‌و كه‌سه‌ی لینكی یانه‌و سایتی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه یانه‌یه‌كی كوردی و سایتێكی كوردی نیه؟ ئه‌ی ئه‌م یانه‌یه ناوی یانه‌ی كوردستان نیه؟
به‌داخه‌وه یه‌كێك له بڕیاره زۆر سه‌رسورهینه‌ره‌كانی یانه كوردیه‌كان ئه‌وه‌یه كه نابێت كه‌س ریكلام بۆ سایتی خۆی بكات وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێمه كارمان بازرگانی بێت و ئه‌گه‌ر كه‌سێك باسی شتی خۆی بكات له ناو سایته‌كه‌ی مندا ئیتر بازاری به‌رهه‌مه‌كانی من نامێنێت. وانیه دڵه‌كه‌م پێویسته هه‌موان ده‌رگامان واڵا بێت بۆ یه‌كتری.. مادام تۆ سایتێكت هه‌یه ده‌ته‌ویت خزمه‌ت بكه‌یت ئه‌وه من له‌سه‌ر سه‌رو به هه‌موو توانایه‌كه‌وه هه‌وڵی سه‌رخستنی سایتی تۆ ده‌ده‌م، چونكه كاره‌كه‌مان ئه‌وه‌یه خزمه‌ت بكه‌ین ئیتر بۆ یارمه‌تی ده‌ری خزمه‌ت نه‌بین؟
زۆر دڵم خۆشه كاتێك سایتێكی كوردی زیاد ده‌بێت. نه‌ك وه‌كو هخه‌ندێك كه‌س كه سه‌ره‌تای دروستكردنی سی فۆر كورد بوو ده‌یان وت نابێت تۆ هه‌بیت چونكه من هه‌م ئیتر تۆ پێویست نیت.
به‌هه‌رحاڵ بۆ به‌شی سایته كوردیه‌كان.. ئامانجێكمان هه‌یه ئه‌ویش كۆكردنه‌وه‌ی سایته كوردیه‌كانه‌و دوایی زیاد كردنیانه له به‌شی لینكی سایته‌كانی سایتی سی فۆر كورد.
ئه‌مانه‌ش هه‌مووی له‌لایه‌ك
ئێمه چاوه‌روانی ئیوه ده‌كه‌ین كه پێشنیار بكه‌ن بۆ زیاد كردن و كه‌مكردنی به‌ش و رێكخستنی یانه‌ی كوردستان.
به‌ڵام سه‌رنجێكم هه‌یه بۆ زیادكردنی به‌شی ئاینی.. راسته هه‌موان موسڵمانین، به‌ڵام سایتی ئاینی هه‌یه ده‌توانین سودمه‌ند بین، به‌ڵام یانه‌یه‌كی تایبه‌ت به كۆمپیوته‌رو ئینته‌رنێت چ پێویستیه‌كی به به‌شی ئاینی هه‌یه؟ ئه‌وه‌ی دێته یانه‌ی كوردستان وسایتی سی فۆر كورد بۆ سودمه‌ند بون دێت له بواری كۆمپیوته‌ر، كه‌سم نه‌بینیوه بڵێت به‌راستی سایتی سی فۆر كورد زۆر سودمه‌نده بۆ لایه‌نی ئاینی!!!
بۆ دانانی چاو‌دێر له به‌شێكدا كه نه‌كراوه‌ته‌وه ئه‌وه له‌و كاته ده‌رده‌كه‌وێت كه كه‌سه‌كه له‌به‌شی گشتی بابه‌تی هه‌یه له‌و بواره‌دا، ئه‌ی ئه‌وه نیه له به‌شی گشتی نوسیومانه هه‌موو بابه‌تێك له خۆ ده‌گرێت كه له به‌شه‌كانی تردا جێی نابێته‌وه؟ كه‌واته ده‌توانیت هه‌موو باه‌بتێكی تێدا بڵاو بكه‌یته‌وه.
من له‌م ژماره‌یه‌یه‌ی رۆژنامه‌ی سی فۆر كورد ره‌خنه‌ی ئه‌وه ده‌گرم له یانه كوردیه‌كان كه بونه‌ته چێشتی مجێو‌ر هه‌رچی شته تێدایه كه نازانی له‌به‌ر كام به‌ش ده‌چیته ئه‌و یانه‌وه.
پیویسته بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه یانه‌كان تایبه‌تمه‌ند بن به شتێكه‌وه نه‌ك كۆكتێل بێت..
به‌و ئومێده‌ی به‌رده‌وام بن له ناردنی پێشنیاردا
باشه کاک هێمن با قسه‌ی تۆ بێت.
كاك هێمن ئه‌من له‌گه‌ڵ رای جه‌نابت نیم، ده‌زانی بۆ؟
له بوونی ئه‌و هه‌موو بابه‌ته‌ی ئاینیی وا ده‌سه‌ڵمێنێ كه زۆر پێویسته به‌شێكی تایبه‌تیی هه‌بێت، ئه‌گه‌ر نا ئه‌و هه‌موو بابه‌ته نه‌ده‌بوو، هه‌روه‌ها به نیسبه‌ت بابه‌تی تریش كه پێویستی به به‌شی خۆی هه‌یه، وه به‌نیسبه‌ت ئه‌وه‌ی له به‌شی گشتی بڵاوبكرێته‌وه من له‌گه‌ڵ ئه‌و رایه‌دا نیم، بابه‌تی گشتی مانای ئه‌وه‌یه كه بابه‌تێك بێت ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی گشتیی بێت و نه‌توانرێت ته‌سنیف بكرێت، به‌ڵام ئه‌و بابه‌ته ئاینییانه به‌شی خۆیان هه‌یه و ده‌توانرێت ته‌سنیف بكرێت، گه‌ر سه‌رێك به به‌شی گشتی دابگریت ئه‌و كات ده‌زانی چ هه‌ڵڵایه‌كه، باشه بۆ ئه‌و بابه‌تانه هه‌ر یه‌كه‌و له شوێنی خۆی نه‌بێت؟؟
وه به‌رای من، راسته ماڵپه‌ڕه‌كه‌تان تایبه‌ته كۆمپیوته‌ر به‌ڵام ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه كه مه‌كۆكه‌ش تایبه‌ت بێت به كۆمپیوته‌ر، مه‌كۆ هه‌موو كه‌سێك له خۆ ده‌گرێت هه‌رچه‌نده حه‌ز به بواری كۆمپیوته‌ریش نه‌كات، تۆ ده‌توانی ره‌خنه له‌و ماڵپه‌ڕانه بگریت كه ملیۆن بابه‌تی هه‌یه راسته من له‌گه‌ڵتدام بۆ ئه‌وه كه خۆشیان سه‌ریان لێ شێواوه، به‌ڵام مه‌كۆ وه‌ك ئه‌وه‌یه كه مینبه‌رێك بێت خه‌ڵك بتوانن شتی خۆیان تیایدا بنوسن، وه مانای ئه‌وه نییه كه‌س سوودمه‌ند نابێت له بواری تر !!!!
به‌لێ منیش له‌سه‌ر قسه‌ی کاک ره‌سه‌نم
کاک هێمن گیان من تاکو ئێستا سه‌ردانی زۆر مه کۆم کردوه به‌لام له ناو ئه‌و مه کۆیه ته‌نها یه‌ک مه کۆم بینیوه که به‌شی تایبه تی تیا نه‌بی بۆ ئاین ئه گینا ئه‌وانی تر هه‌مووی تیای بوو حه‌زم ده‌کرد له‌یانه‌ی کوردستانیش تێی دابێ
وابزانم هیچ خراپ نیه بۆ یانه‌و مه کۆ ئه گینا ئه‌وانی تر دایان نه‌ده‌نا دیاره شتێکی پێویسته
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که‌به‌شی گشتی هه‌یه به‌شی گشتی بۆ شتێک دانراوه که‌جێگه‌ی دیار نه بێ
هیوادارم سه‌رکه‌وتووبن
سلاو بو هةموو ئةو بةريزانةى ئةم بةشةيان جوان كرد بة بيشنيارةكانيان.. بةريزان لة100% لةكةل بيشنيارةكاني كاك هيمنم.. بةريزان تورة بووني ناوي كاكة مادام بةشي بابةتي كشتي هةية بيوست ناكات بابةتي ئايني و نوكتةو .........هتد دابنريت ..بةراي من ئةكةر بةشي لةم جؤرة دابنري با سيفور كورد ناوةكةشي بكوري لة لةزانستي كوميتةرةوة بو ناويكي تر.. بةريزان هيواى سةركةوتن بو كاك ابراهيم دةخوازم بةلام لةم بةشةي كا داواى دةكةن كة بةشي ئاينية تةنيا كاك ابراهيم بابةتي هةية ئةويش تةنيا بابةتي ئايني زياتر دةنيري.. بؤية زؤر خةلك هةية بيويستي بةم بابةتانةى كاك ابراهيم بةلام كةس نازاني لة سايتيكي وا بلاو دةبيتةوة بؤية بيويستة لة سايتي تر‌و شويني تر بلاوي بكاتةوة..
هةموو شت بةخوي خويش بةمةعنا
لةكةل ريزم
ببوره کاک هه‌لوێست گیان تۆ به‌هه‌له هاتووی ئێمه باس له سایتی سی فۆر کورد ناکه‌ین که تۆ ده‌لێی نا وه‌که‌ی بگۆرێ
ئێمه باس له یانه که ده‌که‌ین باشه پێم بلێ به‌شی تایبه‌ت له‌یانه هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی هه‌یه به سایتی سی فۆر کورد؟
باشه گه‌ر وابێ من موژده ده‌ده‌مه هه‌موو ئه‌و سایتانه‌ی که له‌مه‌کۆ به‌شی تایبه‌تیان هه‌یه به ئاین با ناوه که بگۆرن
ئه‌مه هیچ په‌یوه‌ندی به سایتی سێفۆر کورد نیه
سه‌باره‌ت به وه‌ی که‌ته‌نیا من بابه‌تم هه‌یه له ئاین له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که به‌شی تایبه‌تی نیه
بابه‌تی گشتیش بۆ شتێک دانه‌نراوه که ته‌عریفی کارت شاشه‌و بابه‌تی ئیسلامی له‌کن یه‌ک بن
به‌ره‌ئی گه‌ر به‌شی تای به‌ت به ئاین بکرێته‌وه یانه که میوان و ئه‌ندامی زیاتر ده‌بێ
هیوادارم که‌مێک ته‌ر کیز که‌ن له سه‌ر پێشنیاره کانتان
كاك هه‌ڵوێست گیان كه‌س تووڕه نه‌بووه و كه‌سیش باسی تووڕه‌بوونی نه‌كردووه و كه‌سیش به تووندی قسه‌ی نه‌كردووه، ئه‌وه‌ی لێره باس كراوه ته‌نیا پێشنیاره و بزانین تا چه‌ند به‌شداربووان له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی به‌شی نوێن و چه‌ندیش ده‌ڵێن یانه‌كه ته‌نها بۆ بابه‌تی كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێته له‌گه‌ڵ بوونی به‌شی گشتی بۆ ئه‌و شتانه‌ی باس له كۆمپیوته‌ر ناكات، ئێمه ته‌نها ده‌مانه‌وێت خزمه‌ت بگات به یانه‌كه و ئه‌ندامان و میوانان، ئێمه لێره بۆمان نییه شه‌ڕ بكه‌ین یان رای خۆمان فه‌رز بكه‌ین.
ئێمه ته‌نیا به‌شی ئایینیمان ناوێت، ده‌مانه‌وێت به‌شی تریش زیاد بكرێت، كاك ئیبراهیم له‌وانه‌یه بتوانێت شتی ئاینی بنوسێت ئه‌وا ده‌توانێت به‌ڕێوه‌ی ببات وه هه‌روه‌ها بۆ به‌شه‌كانی تر.. به‌ڵام مه‌خسه‌د ئه‌وه نییه كاك ئیبراهیم ته‌نها ئه‌و بابه‌تی ئایینی ده‌نوسێت !! ئه‌و كات زۆر كه‌سی تریش به‌شدار ده‌بن به ته‌ئكید..
من بۆچوونێكی ترم هه‌یه گه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ر رازی بێت، ئه‌ویش ده‌نگدانه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یانه‌ی سی فۆر كورد وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه یانیش جۆره‌ها به‌ش و بابه‌تی تر بگرێته خۆی؟؟ با هه‌موو ئه‌ندامان تێكڕا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه بده‌ن، چۆن كاك هیوا وتی، یانه‌ی سی فۆر كورد هی هه‌مووانه و به‌هه‌مووانه‌وه جوانه، هی كه‌سێكی ته‌نیا نییه، چونكه هه‌مووی بابه‌ت ده‌نووسن لێره.. به ته‌ئكیدیش یانه‌ی سی فۆر كورد ده‌یه‌وێت ئه‌ندام وخوێنه‌ر بۆ خۆی زیاد بكات با بزانین هه‌موو چی ده‌ڵێن؟؟ !!
كاك هیوا ده‌توانی تۆ بابه‌تێك دروست بكه‌یت بۆ ده‌نگ دان چونكه تۆ چاودێریت
سوپاس بۆ به‌ژداری هه‌موو لایه‌ك به‌راستی ده‌یسه‌لمێنن كه خه‌مخۆری یانه‌ی كوردستان
وه پێویسته ئه‌ندامه به‌رێزه‌كانی تریش به هه‌مان شێوه یانه‌ی كوردستان به هی خۆیان بزانن
پێم وابێت كاك هێمن وڵامی زۆرێك له بۆچونه‌كانی دایه‌وه بۆیه پێویست به دووباره كردنه‌وه ناكات
من ئاماده‌م 4 به‌ش به‌ریێوه ببه‌م به‌شی ده‌نگ و ره‌نگ به‌شی ماسنجێر به‌شی مۆبایل به‌شی هه‌والی زانستی
كاكه زانا هیوادارم بتوانی ئه‌م كاره بكه‌ی به‌ڵام هه‌وڵبده یه‌كێك له‌م به‌شانه‌ی كه زۆرت لاگرینگه و زانیاری زۆرت له‌باره‌یه هه‌یه بینوسی
چونكه له سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌مان پێكردوه با رێگه بده‌ین به ئه‌ندامانی تریش تا به‌ژداربن ..... به بۆچونی من كاتی زیاتریشت ئه‌بێت بۆ كاركردن ... هه‌ربژی
كاكه هه‌ڵوێست هیچ به‌رێزێك له یانه گرژی له په‌یامه‌كانی به‌دی ناكرێت
ئه‌مه ته‌نها گۆرینه‌وه‌ی راوبۆچونه بۆ به‌ره‌و پێشه‌وه‌بردنی یانه‌ی كوردستان
هیوادارم به‌هه‌ڵه تێنه‌گه‌ن هه‌موو به رێزێكیش ئازاده بۆچونی جیاوازی هه‌بێت...
كاكه ره‌سه‌ن هۆكاری نوسینی ئه‌م بابه‌ته‌م ده‌گه‌رێته‌وه بۆ په‌رتو بڵاوی پێشنیاری ئه‌ندامان و ئه‌و ئاڵۆزیه‌ی به‌دی ئه‌كرێت له به‌شی گشتی
وه هه‌ست به‌وه ئه‌كرێت بابه‌ته‌كان زۆر جیاوازن وه‌ك كاك ئیبراهیم گوتی داواكردنی پێناسه‌ی كارت شاشه‌و بابه‌تێكی ئاینی
بۆیه داوامان له هه‌موو ئه‌ندامان كرد ئه‌وه‌ی پێشنیاری زیادكردنی به‌شی هه‌یه به‌ژداربێت به ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا به‌ژداریه‌كان وه‌ك پێویست نین
ئه‌بوایه ئه‌ندامانی تریش پاڵپشتی له پێشنیاره‌كان بكه‌ن و به‌ژدابن بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین بۆچون دروست ببێت ئه‌وكات ده‌گه‌یشتینه ئه‌نجامێك ئایه یانه‌ی كوردستان پێویستی به كۆرانكاری هه‌یه یان نا .....
سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی بابه‌تێك بۆ ده‌نگدان كاكه ره‌سه‌ن وه‌ك ئاماژه‌م پێكرد ئه‌گه‌ر بگه‌ینه ئه‌نجامێك بێگومان یانه گۆرانكاری به‌سه‌ر دێت
بۆیه به بۆچونی من ئه‌م بابه‌ته‌ش جیاوازیه‌كی وای نیه له‌گه‌ڵ بۆچونه‌كه‌ی به‌رێزت لێره‌دا هه‌ردوكمان یه‌ك ئامانجمان هه‌یه به‌ڵام جیاوازی له نوسینی بابه‌ته‌كه‌دا هه‌یه ....
سه‌ركه‌وتوبن
ئه‌توانم هه‌ر 4 به‌ش به‌ریوه ببه‌م به‌لام گرینگ‌ترین به‌ش لای من به‌شی ئه‌نتێرنێت و کۆمپیوته‌رو که به‌شی ماسنجێریش ده‌گرێته‌وه بۆیه من ئه‌لێم به‌شێک ته‌نیا هه‌بێت بۆ ماسنجێر وه ده‌توانم خزمه‌تی به‌شی مۆبایلیش بکه‌م.. ئه‌مه‌وێت ئه‌م یانه‌یه هه‌نده‌ک رێک بخرێت ئینجا ده‌ست به کاره‌کانم بکه‌م..
سه‌رکه‌وتوو بن،
ئێستا به‌شی ئینته‌رنێت و كۆمپیوته‌ر له یانه‌دا
به‌ڵام بۆچی به‌شی ماسنجێر تایبه‌ت بێت ؟؟؟ ئه‌توانی له‌به‌شی ئینته‌رنێت بینووسی
من پاڵپشتی زیادكرنی به‌شی مۆبایل ئه‌كه‌م چونكه به‌شێكه له ئایتی
ئێوه‌ش بۆچونی خۆتان بنوسن سه‌باره‌ت به‌م به‌شه
سه‌ركه‌وتوبن
سلاو بو هةمووان بةريزان من نةتورةم و نة وتوومة كةس خؤي تورة كردووة، من بةسوعبةت و عةشايريانة ئةم دةستةوازةيةم بةكارهيَنا كة دةليَم تورة بووني ناوي.. من خؤم وا قسة دةكةم.. خةلك هةية لةكاتي قسة كردن دةلي بمانةويَ و نةمانةويَ.. ئةوةي منيش هةر وابوو خةلةليكي زمانةواني بوو... بةريزان من شةخسي خؤم ئةوةندة شارةزاييم فراوان نيية تا قسة لةسةر بةشيك بكةم كة خؤم شارةزايم لئ نيية. بةلام هةر شتيك كة تايبةت بي بةزانيارى كومبيوتةرو زانيارى تر وةري دةكرم و سودي لي دةبينم و سودي زوريشم لي وةركرتووة لةم يانةية.. بؤية من لةكةل زيادكردني بةش نيم بةلام بابةتةكان بةريك و بيكي و هةريةك لةشويني خؤي بلاو بكريتةوة.. ئةوةى ئةنتةرنيتة لة ئةنتةرنيت .....تاد... واتة تيكةلاوي دروست نةبي ..جونكة جار جار ئةمة روودةدا... لةكةل خوشةويستيم بو هةمووان بةتايبةت كاك ابراهيم.
خۆشه‌ویستانی یانه‌ی كوردستان
سوپاس بۆ ئه‌و پێشنیارانه‌ی كه نوسیوتانه بۆمان.. سودمه‌نده..
ئێمه به یه‌كه‌وه تاوتوێی زیاد كردنی به‌شمان كرد. به پێویستم زانی ئه‌م ئه‌نجامانه‌تان پێ رابگه‌یه‌نم..
1-زیادكردنی به‌شی مۆبایل، كه پێویسته‌و هه‌مومان خاوه‌نی مۆبایلین و ده‌توانین له‌و بواره سود له‌یه‌كتری وه‌ربگرین.
2-سرینه‌وه‌ی هه‌ر بابه‌تێك كه تایبه‌ت نه‌بێت به ئایتی. چونكه سایته‌كه‌مان و یانه‌كه‌مان تایبه‌تن به ئایتی و ئه‌وه‌ش سیمای جیاكه‌ره‌وه‌ی سایته‌كه‌مانه له‌گه‌ڵ سایتی تر.
بۆیه هیچ به‌شێك زیاد ناكه‌ین كه په‌یوه‌ندی به بواری ئای تیه‌وه نه‌بێت. به‌شی گشتیش تایبه‌ته به‌و بابه‌ته ئایتنیانه‌ی كه به‌شیان نیه له ناو یانه‌ی كوردستان. نه‌ك بابه‌تی جیا له ئایتی تیا بڵاو بكرێته‌وه.. به پێچه‌وانه ئێمه بابه‌ته‌كان ده‌سڕینه‌وه.
3-زیادكردنی به‌شی ئایتی كه زۆرێك له ئه‌ندامان داوایان كرد.. جێبه‌جێ ناكرێت.. ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نیه كه پێشنیاره‌كانتان جێگای نه‌بوه له‌لامان، نه‌خێر.. به‌ڵكو سه‌ربه‌ر‌زبوین و دڵخۆشین به‌وه‌ی خۆتان ماندوو كردوه‌و دڵسۆزبون به‌وه‌ی پێشنیار بكه‌ن بۆ پێشخستنی یانه‌كه‌تان. به‌ڵام به‌شێكی تایبه‌ت به ئاینی له سایتێكی تایبه‌ت به ئایتی، كارێكی نه‌شازه.. هه‌موان رێزمان هه‌یه به‌رامبه‌ر هه‌موو دینێك به‌ڵام خۆش وایه هه‌ریه‌كه له خانه‌و سایت و به‌شی تایبه‌ت به خۆی بێت و سایتی ئاینی زۆره كه ده‌توانرێت بابه‌تی ئاینی تێدا بڵاوبكرێته‌وه..
ئێمه زۆر داوای لێ بوردن ده‌كه‌ین و هیوادارین دڵتان زیز نه‌بێت لێمان.
4-یانه‌ی كوردستان هه‌میشه ده‌رگای واڵایه بۆ پێشنیاره‌كانتان و ئێمه له خزمه‌تین و دڵشادین به‌وه‌ی هه‌وڵی پێشخستنی یانه ده‌دات.
با به هه‌موانه‌وه ده‌ست له ناو ده‌ست و به یه‌ك هه‌ست و دلسۆزیه‌وه به‌رده‌وام بین له خزمه‌تی یانه‌و ئه‌و بواره‌ی كه هه‌موان پێویستمان به‌یه‌ك هه‌یه.
هه‌ر بژین و سه‌ركه‌وتوو بن..